کێکی ئیسفنجی

پێداویستیەکانی

1-چوارهێلکە
2-نیوپەرداخشەکری بۆدرە
3-سێچارەکی پەرداخێ یاخود یەک پەرداخ ئارد
4-کەمێ خوێ
5-دووکەوچک زەیت
6-دووکەوچک شیری گیراوە
7-یەک کەوچک خەل
8-یەک کەوچکبۆدرەی ڤانێلا

دروست کردنی

سپێنەو زەردێنەی هێلکەکان جیا ئەکەینەوە
خوێی و ڤانێلا ئەکەینە سپێنەکەوەو بەجیهاز تێکی ئەدەین بۆ ماوەی چارەکی هەتا کەف ئەکا
دواتر شەکرەکەی بۆ ئەبێژینەوە بۆئەوەی هەوای تێ بچێ  بەدووجار تێی ئەکەین و بەردەوام تێکی ئەدەین
هەتا ئەبێتبەکرێمێکی زۆر جواندواتر خەلەکەی؟تێ ئەکەین و تێکی ئەدەین
ئینجا زەردێنەکانیشی تێ ئەکەین و تێکی ئەدەین
ئاردەکەش ئەبێژینەوەو بەدووجار تێی ئەکەین
دواتر شیرەکەو ڕۆنەکەی تێ ئەکەین و جوان تێکی ئەدەین
قاڵبێک ئەهێنین چەوری ئەکەین و کاغەزی کێکی لەبن ڕائەخەین بەقیاسی خۆی و چەوری ئەکەین تۆزێ ئاردی لێ ئەپرژێنین تا پێوەی نەنوسێ
هەوێرەکەی تێ ئەکەین
ئەیکەینە فڕن بەدەرەجەی 170پلە
ژێرەکەی دائەگیرسێنین کەبرژا ئینجا سەرەکەی دائەگیرسێنین
بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی ناوەکەی برژاوە ئەتوانی چەتاڵێک یان چەقۆیەک یان چیلکەیەک بکەین بەناو کێکەکە ئەگەر تەڕ بو ئەوا ناوەکەی هەویرە

هیوادارم سودی هەبئ

ئامادەکردنی :shaga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
کێکی ئیسفنجی کێکی ئیسفنجی بواسطة Unknown on يونيو 01, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف