هەرگیز بەقژی تەڕەوە مەخەوە .

گەر بۆ جارێکیش بە قژی تەڕەوە نوستویت ئەم هەواڵە لەیاد مەکە
 

هەمیشە جۆرە قسەیەک دەبیستین کە دەڵێت هەرگیز بە قژی تەڕەوە مەخەون، بەڵام ئایا پرسیارت لەخۆت کردووە زیانی خەوتن چییە بە قژی تەڕەوە؟.
خەوتن لە دوای هاتنە دەرەوە لە گەرماو بەبێ ئەوەی کە قژت وشک بکەیتەوە ڕەنگە زیانە تەندروستیەکانی بۆ جەستە زۆر بن بەڵام تا ئیستا هەستت پێنەکردبێت، یەکەم نەخۆشی کە توشی تۆ دەبێت کاتێک بە قژی تەڕەوە دەخەویت بریتییە کە سەرئێشەیەکی زۆر و هەوکردنی قورگ، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.
خەوتن بە قژی تەڕەوە هاوکار دەبێت بۆ گەشەی بەکتریا لەسەر پێستی سەر، بەهۆی ئەوەی کە قژە تەڕەکە شێدارەو لەهەمان کاتدا پێستی سەر گەرمە، بۆیە کەلەدوایدا هەڵدەستین هەست بە خورانی پێستی سەرمان دەکەین.
ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو سێ نەخۆشییەن کەبەهۆی خەتن بە قژی تەڕەوە توشی دەبین.
١- زیان گەیاندن بە مووی سەر: کاتێک دەخەوین و قژ وشک ناکەینەوە ئەو تەڕی قژە کار لە مووی سەر دەکات و بەمەش مووی سەر زیاتر لاواز دەکات و دەبێتە هۆکاری ڕوتاندەوەی قژ زیاتر دەکات.
٢-سەرئێشە: بەهۆی ئەوەی لەکاتی خەوتن پلەی گەرمی جەستەمان بەرز دەبێتەوە بەتایبەتی دوای خۆشۆردن، کاتێک خەبەرمان دەبێتە بەهۆی جیاوازی دۆخی پلەی گەرمی جەستەمان لەکاتی خەوتن توشی سەرئێشیەکی زۆر دەبین.
٣- گەشەی بەکتریا: کاتێک بە قژی تەڕەوە دەخەوین باشترین هەل دەدەن بە بەکتریا تا لە نێو قژ و پێستی سەر گەشە بکات، ئەمەش وا دەکات زۆر بە ئاسانی پێستی سەرمان وشک بێت و پێست هەڵ بدات، هەوەها ئەو بەکتریایانە دەبنە هۆی زیادکردنی کەڕوی پێستی سەر   کە ئەمەش دەبێت هۆی دروست بوونی کڕێش.

وەرگیراوە

ئامادەکردنیshanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هەرگیز بەقژی تەڕەوە مەخەوە . هەرگیز بەقژی تەڕەوە مەخەوە . بواسطة Unknown on يونيو 16, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف