گۆشتە وشکە لەچی دروستدەکرێت

🔺     گۆشتە وشکە لەچی دروستدەکرێت


سۆیا یان سۆژا ناوی ئەو ڕوەکەیە کە ئێمە پێی دەڵێین (گۆشتە وشکە) لە ڕوەکە پاقلەییەکانە هاوشێوەی فاسۆلیا و لۆبیا یە، بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕووەکێکی یەکجار دەوڵەمەندە بەشیر و زۆرێک لەو پڕۆتینانەی کە بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە هەروەها بونی ڕیشاڵەکان تیایدا، چاندنی ئەم ڕووەکە مێژویەکی دێرینی هەیە سەرەتا لە باشوری ئاسیا لە وڵاتی ژاپۆن چێنراوە بەڵام ئەمڕۆ لەهەموو جیهان تەنانەت عیراقیش پەرە بەم ڕوەکە دراوە و دەچێنرێت.

✅  بەکارهێنانی
دوای ئەوەی دروێنە کراو کۆ کرایەوە دەنکەکەی جیا دەکرێتەوە و لە کارگەکان دەهاڕدرێت و دەکرێت بەو ماددە خۆراکەی کە ئێمە  پێی دەڵێین گۆشتە وشکە و لەگەڵ دۆشاوی تەماتە و کۆمەڵێ پێکهاتەی تر دەیخۆین  یان دەهاڕدرێت و دەکرێتە شیر و ماست و پەنیر و هتد هاو شێوەی شیری ئاژەڵ ئەوەی تری کە دەمێنێتەوە لە پاشماوەی هاڕدراوەکە دەکرێتە  حەلەف بۆ ئاژەڵ .

1-بونی ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین تیایدا هەرلەبەر ئەوەشە پێی دەوترێ گۆشت
2-بەرهەمی خۆراکی ئەم ڕوەکە بە ماددەیەکی بەهێزی دژە ژەهر و دژە ئۆکسانی لەش ناسراوە، ئەم دژە ئۆکسانی ناوی کەبە (Isoflavones)  ئیسترۆجین ناودەبرێ  دەبێتە هۆی زیاد و کەمی ڕێژەی چالاکی ئیسترۆجین لەلەشدا.
3-بونی هەردوو ماددەی (Genistein , Daidzein) تیایدا کە دەبنە مایەی بەرگرتن لەنەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و جۆرێک لە شێرپەنجە کە توشی پەردەی ناوەوەی منداڵدان دەبێت لە ئافرەتاندا.
4-لەبەرئەوەی خاڵییە لە کۆلیستڕۆڵ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵی لەش.
5-مرۆڤ دەپارێزێت لە نۆخشیەکانی دڵ وەک نۆرە دڵێ و جەڵدەی دڵ  هەروەها سوڕی خوێن لەلەشدا ڕێک دەخات و ڕێگە لە تەسک بونەوەی ملولەکانی خوێن دەگرێت ، هەروەها چەندین سودی تەندروستی تر . 

✅ پێكهاتەى خۆراکی

1-ڕۆن
2-ڕیشاڵەکان
3-پرۆتینەکان
4-کاربۆهیدارت

وەرگیراوە

بەهیوای سوود بینن
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
گۆشتە وشکە لەچی دروستدەکرێت گۆشتە وشکە لەچی دروستدەکرێت بواسطة Halo Salman on نوفمبر 28, 2020 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف