چارەسەری چرچ بونی پێست دوای مناڵ بون

٨ چارەسەری چرچ بونی پێست دوای منداڵبون

زۆربەی خانمان گرفتی چرچ بونی پێستیان ھەیە لەدوای منداڵ بوون، ئەمەش لەچەندین ھۆکارەوەیە لەوانە ھۆکاری ھۆرمۆنی و لەدەستدانی چەوری و گرژبون و خاوبونەوەی سک.
دەبێ خانمان دان بەخۆدا بگرن بۆ رزگاربوون لەپاشماوە و کاریگەرییەکانی دووگیانی لەماوەیەکی کورتدا، بەڵکو دەبێ بەردەوام بن لەسەر بەکارھێنانی چارەسەری پێویست و گونجاو.
لەم بابەتەدا چەند شێواز و ھۆکارێکی سروشتی دەخەینەروو کەرزگارت دەکات لەچرچ بونی پێست لەدوای منداڵ بوون:
١. چارەسەر بەزەیت: بەنمونەش زەیتی بادەم و گوێز ھیند و گەرچەک.
٢. گیراوەی ێبار (ھەنجیری بیابان) کەئەمەش دەدرێت لەناوچە توشبوەکە بەشێوەیەکی رۆژانە، ئەمەش یان لەبازار ھەیە یاخود لەێوباری فرێش دەست دەکەوێت.
٣. سپێنەی ھێلکە: سەرچاوەیەکی گرنگی پرۆتینە و ئەمەش ھاوکارە لەنوێبوونەوەی پێستدا و لەدوای ماوەیەکیش ئەو چرچیە ناھێڵێت.
٤. کەرەی کاکاو یان شیا: ئەمەش ھاوکارە لەرێگری لەوشک بونی پێست و باشترکردنی نەرمی پێست.
٥. ئاو:رۆژانە (١٠ بۆ ١٢) لیتر ئاو بخۆرەوە بۆ پاراستنی شێداری پێست ھاوکات باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکانی پێست بۆیە رێنماییش دەکرێت کەمتر چاو قاوە و خواردنەوە گازییەکان بخورێت چونکە پێست توشی وشک بونەوە دەکات.
٦. ئاوی لیمۆ: کەھاوکارە لەدیانەمانی نیشانەکانی گرژبونی پێستدا، کەرۆژانە دەدرێت لەناوچە توشبوەکە.
٧. ئاوی تەماتە: کەدەبێ تەماتەکە بکەیت بەدوو کەرتەوەو یەکێکیان بدەیت لەو شوێنەی توشبوە و باپێوەی بمێنێتەوە پاشان دوای ماوەیەک بەئاو بیشۆ.
٨. چارەسەر بەشەکر: شەکرەکە بھێنە بەپێستدا ئەمەش لەرێی کەوچکێکی گەورە شەکر و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆوە دەبێت لەگەڵ کەمێک زەیتی بادەم و بیدە لەناوچە توشبوەکە بۆ رزگاربون لەپێستە مردوەکە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەری چرچ بونی پێست دوای مناڵ بون چارەسەری چرچ بونی پێست دوای مناڵ بون بواسطة Unknown on أغسطس 08, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف