ئیتر گرفتی ڕووتانەوەی قژوبئ هێزی برۆکانت نەبئ
چیتر گرفتی رووتانەوەی قژ و بێ ھێزی برۆکانت نەبێت چونکە بەم زەیتە دەتوانیت چارەسەری ئەو گرفتانە بکەیت و مووەکانی قژ و برۆ و برژانگەکانت بەھێز بکەیت.
پێکھاتەکان :
٥ کەوچک زەیتی گەرچەک
٥ کەوچک زەیتی بادەم یان گوێزھیند.
ئەم دوو زەیتە تێکەڵ بکە و بەپارچەیەک لۆکە بیدە لەقژ و برۆکانت و لەڕەگەوە بۆ سەر تاڵەکانی.
ئەمەش بەر لەخەوتنت بکە و با شەو تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە، بۆ رۆژی دواتر بیشۆ بەئاو.
گرنگی ئەم رێگەیە لەوەدایە کەزەیتەکان رێژەیەکی باشی ئۆمیگا ٩ی ترشە چەوریی تێدایە کەبەسوودە بۆ تەندروستی قژ.
دژە بەکتریایەکی بەھێزە، و ھاندەری گەشەی قژ و برۆ و برژانگە.
توانای شێدارکردنی پێستی ھەیە و درەوشاوە و نەرم و نوێی دەکاتەوە.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئیتر گرفتی ڕووتانەوەی قژوبئ هێزی برۆکانت نەبئ
بواسطة Unknown
on
أغسطس 08, 2017
Rating:
![ئیتر گرفتی ڕووتانەوەی قژوبئ هێزی برۆکانت نەبئ](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiPHFlHFSs3ROsU0wy7ynXqFpwbpck3-kuArzWkvyASQ3ZnMBWebmSO3QSGSM21KtfKH1Deyn2s0ZrjSW0FHvGP17WMIQ4oKfTrNkfp5zo6Zs2or3qKv4-TP5eEz4aLutP_6BnHkH9S0s7H/s72-c/FB_IMG_1502224224640.jpg)
ليست هناك تعليقات