پاراستنی پێستی وشک
پاراستنی پێستی وشک کلیلێکە بۆ داخستنی سەرھەڵدانی کێشەکانی دیکەی سەر پێست وەکو، دەرکەوتنی پەڵە و چرچولۆچی.
بۆ ئەم مەبەستە خانمانی پێست وشک دەتوانن بەم شێوەیە چاودێری پێستی ڕووخساریان بکەن:
*شێدارکردنەوە: دەبێت زۆر ئاگەداری شێدارکردنەوە بن و بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەکاریبھێنن، لەگەڵ بەرەو سەرەوە چوونی تەمەنیش ڕادەی شێداری کرێمەکە پێویستە زیاتر بێت، بۆیە پێویستە بەتایبەتی دوای گەرماوکردن ڕاستەوخۆ پێستان شێداربکەنەوە، ھەروەھا بەیانیان لەکاتی لەخەو ھەستان و شەوانیش بەر لەنووستن، بەتایبەتیش کاتێک دەچنە دەرەوە پێست بەر ھەوای پیس و سارد دەکەوێت، زیان بەجوانی پێست دەگەیەنێت.
*سوودەکانی پاککردنەوەی پێست: ئەم کردارە یارمەتی لەناو بردنی پێستە زیادەکان و خانە مردووەکانی سەر پێست دەدات، بۆیە پێویستە ھەفتانە سێجار پێستان بەماسکەکان پاکبکەنەوە، پاشانیش شێداری بکەنەوە.
*دوورکەوتنەوە لەپلەی گەرمی بەرز: پلەی گەرمی زۆر دەبێتە ھۆی ئەوەی شێداری پێست ھەڵمژرێت، بۆیە خۆتان دەبێت لەتیشکی ڕۆژ بپارێزن، جگە لەوەیش ئاوی زۆر گەرم لەکاتی شووشتنی ڕووخسار بەکارنەھێنن.
*دووربکەونەوە لەم جۆرە کەرەستە جوانکارییانە: دەبێت زۆر بەئاگەدارییەوە کەرەستەکانی جوانکاری بەکاربھێنن، ھەروەھا واباشترە سابوونی شل لەبری سابوونی ڕەق بۆ شووشتنی بەکاربھێنن، ھەروەھا دووربکەنەوە لەبەکارھێنانی ئەو کەرەستانەی کەماددەی تەنەریان تێدایە.
![پاراستنی پێستی وشک](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjjOPHnokjv6E2_U0Wv2vhpvRWjEefp5ilE4G8RaJ6q697yT4XZM7m-vB2zGdes9BVhsg16ghFWjTl86xY62r3apSfY2gwQ9QnuMn0nC2nB0Jq4Tx42He9S-khxyPAsIJOU5Pm3Sn_LDJrC/s72-c/FB_IMG_1502342548549.jpg)
ليست هناك تعليقات