ماسکێک بۆ ڕەونەقدارکردنی پێست

ماسکێک بۆ رەونەقدار کردنی پێست
پێستی وشک و بێ رەونەق دیمەنێکی جوانی نییە، بەڵام چارەسەری ئاسانە، چەندین ماسکی سروشتی هەیە کە رەونەق و شێداری دەگەڕێننەوە بۆ پێستت.
ئەمە یەکێکە لە ماسکە کاریگەرەکان.
ئامادەکردن:
یەک مۆزی بچوک پاک بکە و بیکەرەوە ناو دەفرێکی بچوکەوە، پاشان یەک کەوچکی بچوک هەنگوین و یەک کەوچکی بچوک ئاوی لیمۆی بکە بەسەردا و بە جوانی تێکەڵیان بکە.
بەکار‌هێنان:
سەرەتا دەموچات بشۆ و بە خاولییەکی نەرم پاکی بکەرەوە، بە پەنجە ماسکەکە بدە لە دەوموچاوت و بۆ 15خولەک پێوەی بهێڵەوەرەوە. لە کۆاتییدا بە ئاوی گەرم دەموچاوت بشۆ.
هەنگوین پێستت کاڵ دەکاتەوە و توانای کوشتنی بەکتریای هەیە کە هۆکارێکی زیپکەن، پێستت شێدار و رەونەقدار دەکات بەبێ ئەوەی چەوری بکات. ئاوی لیمۆش بە هامان شێوە پێست کاڵ دەکاتەوە و پەڵە لادەبات.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ماسکێک بۆ ڕەونەقدارکردنی پێست ماسکێک بۆ ڕەونەقدارکردنی پێست بواسطة Unknown on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف