مووی زیادەی ڕوخسارت بنەبڕ بکە

بەشێوەیەکی سروشتی موی زیادەی ڕوخسار بنەبڕ بکە
 

موی زیادەی روخسار یەکێکە لە ناخۆشترین کێشەکان خانمان پێوەی دەناڵێنن و توشی بێهیوایی و کەمی متمانە بەخۆبونیان دەکات، لێرەدا رێگەیەکی سروشتی دەخەینە ڕوو ڕۆژانە لەماوەی ١٥ خولەک چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات و لەلایەن خانمانی ئاسیا زۆر بەکاردێت .

زۆربەی خانمان بۆ لابردنی موی زیادەی ڕوخسار پەنا بۆ بەکارهێنانی لێزەر و پێکهاتەی کیمیاوی دەبەن و تارادەیەک سەرکەوتووە بەڵام هەندێک جار پێست توشی هەستیاری و زیان دەکات و بڕێکی زۆریش پارەی تێدەچێت.

پێکهاتەکان :

دوو کەوچکی چێشت هەنگوین
کەوچکێکی چێشت شۆفان
٢ کەوچکی چا ئاوی لیمۆ بەکارهێنانی :
سەرەتا شۆفانەکە دەهاڕین تا وەک ئاردی لێدێت و لەگەڵ هەنگوین و ئاوی لیمۆکە تێکەلێ دەکەین، دواتر لە شوێنەکانی دەدەین کەدەمانەوێت موی پێوەنەمێنێت و ماوەی ١٥ خولەک وازیلێدەهێنین، دواتر بەئاوی گەرم دەیشۆین.
لە هەفتەیەکدا ٢ بۆ ٣ جار کارەکە دووبارە دەکەینەوە و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبین، کاریگەری پاش مانگێک دەردەکەوێت و بەدڵنیایەوە بی هیوامان ناکات .
ئەگەر پێستمان هەستیاربوو پاش شتنی بەئاوی گەرم بە کرێمی شێدار ڕوخسارمان چەوردەکەین .

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
مووی زیادەی ڕوخسارت بنەبڕ بکە مووی زیادەی ڕوخسارت بنەبڕ بکە بواسطة Unknown on أغسطس 27, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف