سوپی مریشک فێربە

چۆنێتی دروستكردنی سوبی مریشك

کەرەستەکان

٥٠ گرەم کەرە
٥٠ گرەم ئارد
٣٠ گریم قارچك
١ لیتر ئاوی مریشک
٢٥٠ میلی لیتر شیر یان کەرێم
٢ ران یان هه‌ر شتێكی كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆت. مریشکەکە بە جیا ئەکولێنیت تاکو بەتەواوی نەرم ئەبێت پاشان وردی بکە بۆ ناو سوبەک
١ گێزار
رۆن
خوێ
بیبەر

شێوازی دروستکردنی
لەسەر خۆ قارچكه‌كه‌ لەگەڵ رۆن و کەرەکە سوربکەرەوە ، پاشان ئاردەکەی تێبکە بۆ ٥ خولێک تێکی بدە، دواتر ئاوی مریشکەکەی تێبکە تاکو ئەکوڵێ پاشان جەترەو خوێ و بیبەری تێبکە، ٣٠ بۆ ٤٠ خولێک لەسەر ئاگر بێت، پاشان شیر یان کەرێمەکەی تێبکە لەگەڵ مریشکەکە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
سوپی مریشک فێربە سوپی مریشک فێربە بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on أغسطس 27, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف