تائێستالەبارەی ڤازلینەوە ئەمەت زانیوە؟؟؟

⛔دەست لە بەکار هێنانی  " ڤازلیـن " هەڵگرە..!!

لە مێژ ساڵە خەڵکی بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو ڤازلین بەکار دەهێنن بۆ نەرمکردنەوەی پێست و پاراستنی لە قڵش، بەڵام ئایا دەزانیت ڤازلین یەکەێکە لە بەرهەمەکانی نەوت کە لە بەشی خواری خوارەوەی پاڵفتە و پێکهاتەکانی نەوتەوە دەردەهێنرێت..

بە پێی سەرچاوەکان بێت ڤازلین لە هەموو ماددە زیانبەخشەکان پاکراوەتەوە، بەڵام هەندێک پێیان وایە کە ڤازلین هێشتاش ماددەی زیان بەخش لە خۆی دەگرێت وەک هایدرۆکاربۆنات..

ڤازلین چی لە پێست دەکات ؟ ئەم مادەیەک ڕێگرێک لە نێوان پێست و ژینگەی دەوروبەر دروست دەکات کە پێست بە شێدار دەهێڵێتەوە هەربۆیەش لە زۆربەی بەرهەمەکاندا بەکار دەهێنرێت. لەوانەیە بڵێی ئەمە شتێکی باشە بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بەربەستە ڕێگری دەکات لە تەڕ بوون بە ئاو. کە ئەمەش ڕێگری دەکات لە پاکردنەوەی بەکتریا و زیندەوەرە بچوکەکانی سەر پێست بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەک لەسەر برین یان شوێنی سوتاو بدرێت چونکە ژینەگەیەکی لەبار بۆ گەشەی بەکتریا دروست دەکات..

مەترسیەکە لەوەدایە کە ڤازلین هیچ مادەیەکی خۆراکی لە خۆی ناگرێت یارمەتی گەشەی پێست بدات و جگە لەوەش هایدرۆکاربۆنات لە پێکهاتەکەیدا هەیە کە ئەمەش کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکار دەهێنرێت لاشەی مرۆڤ ئەم ماددەیە هەڵیدەمژێت و کۆی دکاتەوە.. کە هایدرۆکاربۆنات ماددەیەکە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بیکاتە دەرەوە و خۆی لێ رزگار بکات بۆیە زیان بە پێستی مرۆڤ دەگەیەنێت و تێیدا دەمێنێتەوە..

تێکشکانی کۆلاجین: یەکێکی تر لە کاریگەریە خراپەکانی ڤازلین ئەوەیە کۆلاجین تێک دەشکێنێت، ڤازلین ڕێگە لە ئالوگۆری هەوا دەگرێت لەسەر پێست بەمەش ناهێڵێ پێست ماددە خۆراکیەکانی دەست بکەوێت خانەکان ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە و دەبێتە هۆی دارمانی کۆلاجین، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ناڕێکی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا!

یەکێکیتر لە کێشەکان ئەوەیە لەوانەیە ئەم پاشەڕۆی نەوتە بە تەواوی پاک نەکرابێتەوە لە ماددە کیمیاویەکان و ماددەی تر لە خۆی بگرێت وەک دیۆکسان کە ماددەیەکی کیمیایە کە دەبێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجە! وە زۆر جار ئەم ماددەیە هەوکردنی درێژخایەنی سیەکان دروست دەکات..

لە جیاتی بەکارهێنانی ڤازلین زۆر ماددەی تر هەیە کە بۆ شێدار هێشتنەوەی پێست دەتوانی بەکاری بێنیت وەک زەیتی زەیتون زەیتی گوێزی هیندی یان ڕاوی هەنگوین ... و چەندان شتی تر...

لە کۆتایدا تا بۆتان دەکرێت خۆتان لە بەکار هێنانی مەوادی کیمایای بپارێزن..

وەرگیراوە لەعەرەبیەوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
تائێستالەبارەی ڤازلینەوە ئەمەت زانیوە؟؟؟ تائێستالەبارەی ڤازلینەوە ئەمەت زانیوە؟؟؟ بواسطة Unknown on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف