هەندێ زانیاری دەربارەی پڕایمەر بزانە


پڕایمەرچیەو چۆن بەکاردێ

لەبەر سودوگرنگیەکانی پرایمەر ئەم زانیاریانە دووبارە ئەکەمەوەو
شارەزایانی بواری جوانکاری و مەیکەپ هاوڕان لەسەر بەکارهێنان و گرنگیدان بە پرایمەر وەک ئامادەکاریەک بۆ پێست پێش میکیاج کردن .

پرایمەر توندکەرەوەی خێرای پێستەو کونیلە کراوەکان پڕدەکاتەوەو ناچونیەکی پێست ناهێڵێت و وادەکات ڕەنگە شاراوەکانی میکیاج باشتر دەربکەون و پاش کرێمی شێدارکەرەوە و پێش ئەساس بەکاردێت و پەڵەکان کەم دەکاتەوەو میکیاج بۆ ماوەیەکی زیاتر دەهێڵێتەوە و وادەکات بڵاوکردنەوەی ئەساس بەسەر پێستدا ئاسانتر بێ .

چۆنێتی بەکار هێنان :
بەسەر پێستدا بڵاو دەکرێتەوە بەیەک ئاڕاستە لە ناوەڕاستەوە بۆلاکانی دەم و چاو .

سوودەکانی پرایمەربزانن :

1 -کاردەکات بۆ دەردانی زەیتە سروشتیەکان :
بەکار هێنانی پرایمەر لەپێش بەکارهێنانی کرێم ئەساسدا یارمەتیدەرە بۆ دەردانی زەیتە سروشتیەکانی پێست لەناو خانەکانی پێستەوە کە وا دەکات زۆرترین کات میکیاجەکە وەک خۆی بمێنێتەوە بەبێ هاتنە خوارەوە یان تێکچوون بەهۆی کاریگەری گەرماو شێ .

2- پێستێکی نەرمترت دەداتێ :
پرایمەر یارمەتیدەرە بۆ پڕکردنەوەی هێڵە زۆرباریکەکانی سەر پێست و قڵیشاوی پێست کە دەبنە هۆی ناجێگیری میکیاج بەمەش پێستێکی نەرم و شێدارت دەداتێ .

3 -پێست شێدار دەکاتەوە :
پرایمەر هەر یارمەتیدەر نیە بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەڵکو یارمەتیدەریشە بۆ چاکبونەوەی پێستە لەدەستچوەکانیش ، چونکە جۆرەکانی پرایمەر سلیکۆنی تێدایە کە لەناوەوە وا دەکات بۆ شێدارکردنەوی پێست لەڕێگەی بچوککردنەوەی کونیلەکانی پێستەوە کەناهێڵێت پێکهاتە شێدارەکان لە پێست بێنە دەرەوە و لەلایەکی تریشەوە پێست دەپارێزێ لە پێکهاتە خراپەکانی ناو هەندێ لە جۆرەکانی مەیکەپ .

4 -بەسوودە بۆ حاڵەتی زیپکەی گەنجانە :
یەکێک لە گرنگترین بەکارهێنانەکانی پرایمەر لەسەر پێست لەبەر ئەوەیە کە وەک پەردەیەکی جیاکەرەوەیە لەنێوان پێست و میکیاجدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی زیپکەی گەنجانەو پێست دەپارێزێت لە هەوکردن ، بۆیە زۆر پێویستە پرایمەر لە پێش میکیاج کردندا بەکار بێت تا خۆت بپارێزیت لە حەساسیەتی پێست و سووربونەوە .

5 -بۆ گەنجتر دەرکەوتنی پێست :
پرایمەر یارمەتیدەرە بۆ نەرمکردنی پێست و شاردنەوەی هێڵەووردەکان و پێستێکی گەنجترت دەداتێ و سووربونەوەو عەیبەکانی دیکەی پێست دەشارێتەوە کە بەهۆی هەوکردنە جۆراوجۆرەکانەوە دروست دەبێ ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە دەتوانی پرایمەر وەک چارەسەرێکی کارا بەکار بهێنی .

6 - کەمتر تێچوونی بڕی میکیاج :
لەگەڵ هەموو ئەو سودەزۆرانە کە پێشتر باسمان کرد پرایمەر خەسڵەتێکی ئابووریشی هەیە ئەویش ئەوەیە کە بڕی ئەو میکیاجەی بەکاری دەهێنیت کەم دەبێتەوە و لەگەڵ پرایمەردا کەمتر کرێم ئەساس پێویست؛ دەبێت .
وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هەندێ زانیاری دەربارەی پڕایمەر بزانە هەندێ زانیاری دەربارەی پڕایمەر بزانە بواسطة Unknown on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف