بۆچی ڕەنگی ئاسمان شینەو ڕووناکی خۆریش سپی؟؟

‎‫بۆچی ئاسمان شینه‌؟


ره‌نگی شینی ئاسمان به‌ هۆی په‌رش بونه‌وه‌ی تیشكه‌وه‌یه‌،
هه‌ر كه‌ تیشك به‌ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا ده‌ڕوات زۆربه‌ی تیشكه‌ درێژشه‌پۆله‌كانبه‌ڕێكی تێده‌په‌ڕن،
هه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌ سه‌ر تیشكه‌ سورو زه‌رد و پرته‌قاڵییه‌كان، بڕێكی زۆر له‌تیشكه‌ كورتشه‌پۆله‌كان له‌ لایه‌ن گه‌رده‌كانی گازه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن، تیشكی شینیش كه‌ كورت شه‌پۆله‌ هه‌ڵده‌مژرێت و پاشان به‌ چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز تیشك ده‌داته‌وه‌ و به‌ هه‌موو ئاسماندا په‌رشو بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌هه‌ر لایه‌كدا ته‌ماشا بكه‌ین، بڕێك له‌م تیشكه‌ شینه‌ په‌رش بووه‌وه‌ ده‌بینیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ تیشكی شین ده‌بینیت، ئه‌وا ئاسمانیش به‌شینی ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ستونی سه‌یری خۆر بكه‌یت ئه‌وا ئاسمان به‌ڕه‌نگێكی كاڵتر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا تیشكی شین به‌بڕێكی كه‌متر په‌رشوبڵاو ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و ناوچانه‌دا ره‌نگێكی شینی جوان دروست ده‌بێت‬ ‎په‌روه‌ردگار له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمووێت :

(أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ) ق 6

ده‌ی ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاسمانه‌یان نه‌داوه‌ كه‌له‌سریانه‌وه‌ چۆن درووستمان كردووه‌و ڕازاندومانه‌ته‌وه‌ وه‌ هیچ درزو كه‌لێنێكی تیادانی یه‌

‎غه‌زالی بلیمه‌ت له‌ (الحكمه فی مخلوقات الله) دا ده‌نوسێت: (خوا ئاسمانی به‌ڕه‌نگێ‌ كێشاوه‌ كه‌له‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كان بۆ چاو باشتربێ‌ وپته‌وی بكات، گه‌ر ئاسمان تیشك یان ڕوناكی بوایه‌ ئه‌وا زیانی به‌ سه‌یركه‌ر ده‌گه‌یاند.

سه‌یركردنی شین و سه‌وز له‌گه‌ڵ بینین دا گونجاوه‌). ‎بۆچی ڕوناكی خۆر سپی یه‌ به‌ڵام ئاسمان سپی نیه‌ شینه‌؟ لێكدانه‌وه‌ی فیزیایی بۆ ئه‌مه‌ چییه‌ ؟ (زانایان سه‌لماندویانه‌ كه‌ شه‌پۆله‌كانی بنه‌وشه‌یی و شین كورتن و ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پۆله‌ ڕوناكیه‌ درێژه‌كان په‌رش ده‌بنه‌وه‌ كه‌ توشی ڕه‌نگی سور ده‌بێت. تیشكی سور ده‌سبه‌جێ‌َ بۆناو هه‌وای زه‌وی ده‌گوازرێته‌وه‌، كه‌چی شه‌پۆلی شین كه‌ كورته‌ هه‌ر له‌ جێ‌ی خۆی په‌رش ده‌بێته‌وه‌ به‌ ته‌نۆلكه‌ هه‌وایی یه‌كان وئاوو تۆزو خۆل كه‌له‌هه‌وادا هه‌یه‌،ئه‌وه‌ ئه‌و ڕوناكیه‌ په‌رش بوه‌وه‌یه‌ ‎وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی له‌كاتی خۆرئاوا بووندا ڕوناكی خۆر سورو زه‌رد دیارده‌بێت؟

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمووێت: [فَلا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ] په‌روه‌ردگار سوێند به‌ زه‌رده‌ په‌ڕده‌خوات. وشه‌ی (الشفق) به‌ زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌و شه‌به‌قی به‌یانیان ده‌وترێت. شه‌به‌ق چییه‌ كه‌ قورئان سوێندی پێ‌ ده‌خوات و له‌ كاتی سپێده‌و ئێواراندا كۆمه‌ڵه‌ ڕه‌نگێكی جوان به‌ ئاسمان ده‌دات وله‌ سورو زه‌رد پێك دێت وسه‌رنجی خولیا بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت؟! له‌ڕووی فیزیاییه‌وه‌ (كاتێ‌ خۆر له‌ كاتی به‌یانیان و ئێواراندا به‌ ئاسماندا شۆربۆته‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ ڕوناكییه‌كی گه‌رم وڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌ ئاسماندا ده‌دات له‌ زه‌ردو سوری فره‌ پله‌ پێكدێت...

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ تیشك له‌ هه‌وادا بیبڕێت، هه‌وای زه‌وی مه‌یلی په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی وه‌نه‌وشه‌یی و شین ده‌كات كه‌له‌ په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی سورو زه‌رد پتره‌. كاتێ‌ خۆر شۆربۆته‌وه‌ پێویسته‌ ڕوناكی ماوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببڕێت به‌هه‌وادا له‌و ماوه‌یه‌ كه‌ له‌نیوه‌ڕۆدایه‌، له‌و په‌رش بونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ ڕوناكیه‌كی زه‌ردو سور ده‌رده‌كه‌ون، تا چاومان بیانبینن).

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بۆچی ڕەنگی ئاسمان شینەو ڕووناکی خۆریش سپی؟؟ بۆچی ڕەنگی ئاسمان شینەو ڕووناکی خۆریش سپی؟؟ بواسطة Unknown on ديسمبر 07, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف