جن چیەو لەکوێ هەیە چۆن خۆمان بپارێزین
جنەکان لەکوێ زۆرن ؟
چی بکەین بۆئەوەی جنەکان لێمان دوور بکەونەوە ؟
لەکاتی ترس و قەلەقی چی بکەین؟
هەستمان کرد جن لێمان نزیکه چی بکەین؟
لە کووردستان چ جۆرە جنێک هەیە ؟
ئایا جن حەز بەچی شتێ ئەکا
1: جنەکان حەز بە گۆرانی و مۆسیقا و شوێنە خراپەکان دەکەن
2: جنەکان حەز لە شوێنە پیسەکان و تاریکەکان و چۆڵەکان دەکەن وەک ئاودەست و حەمام و شوێنێکی چۆلکراو
وە کاتێک دەچیت بۆ ئاودەست بلێ خوای خۆم بەتۆ دەپارێزم لە جنی نێر و مێ
3: بە تەنها مەرۆنە ئەو شوێنانەی کە دەمێکە چۆلکراون و بە تاریکی ماونەتەوە
نموونەش لەسەر ئەم شوێنە بالاخانەی زەکەریایە لە شاری هەولێر لە نزیک گەرەکی ژیان کە بالا خانەکە تەواو نەکراوە و لەمێژە بەجێ هێلدراوە و کاری تێدا نەکراوە کە تا ئێستا چوار کەسی لێ شێت بووە
وەهەروەها هەرگیز گۆرانی لە حەمام پێمەکەن کە گووتمان جنەکان حەز بە گۆرانی و مۆسیقا دەکەن و لە شوێنە پیسەکان زۆرن بە تایبەتی حەمام وە کاتێک جلەکانت لەبەر دەکەی بسم اللە بکە
4 : ئەگەر هەستمان بە ترسێک کرد و هەستمان کرد کە جنمان لە لایە یان نزیکە لێمان یەکسەر بڵێ بسم اللە بسم اللە بسم اللە و سوورەتی الناس و سوورەتی فەلەق بخوێنە
5: لە کووردستان چ جۆرە جنێک زۆرە ?
لە کووردستان چەند جۆرە جنێکی تێدایە بەلام لە هەمووی زۆرتر جنە بالا کوورتەکان و بە سمێلەکانن کە سووپاس بۆ خوا زۆربەیان لە جنی مسوولمانن و زیانیان نییە
لەبەر ئەوەی کووردستان لە ولاتە کافرەکان نییە جنی خراپ و کافری کەمە
ليست هناك تعليقات