بۆچی دەبێت زەیت یەک جار بەکاربهێنرێ؟؟
بۆچی ( زەیت یاخود ڕۆن )
پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت.!
ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت هەروەها تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا ، پێویستە تەنها بۆ یەک جار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا ، لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە :
بەکار هێنانەوەی ( زەیت) زیاتر لە جارێك دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکیەکەی ، هەروەها دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەم هێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Piroxide value) کە بە مادەیەکی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپەنجە دادەنرێت ، هەوەها بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ( تزنخ ) واتە گۆرینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی ڕۆن و زەیتەکە ، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی کیمیایی زیان بەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی شراین و جەڵدەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆڵستڕۆڵی لەش.
چۆن بزانین رۆن یاخود زەیت خراپ بووە:
1. ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێكی تۆخی تێر.
2. گۆڕانی چڕی زەیتەکە و بەرزبوونەوەی چڕیەكەی.
3. بوونی پاشەڕۆی خۆراکی لەناو زەیتەکەدا .
4. گۆڕانی تام و بۆنی زەیتەکە .
5. بوونی بڵق و دوکەڵ لەسەر زەیتەکە .
![بۆچی دەبێت زەیت یەک جار بەکاربهێنرێ؟؟](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiuNSsC6d0bUuZdXNrrxWFi3hiqWGl5mnVarU23k9C2qZ0v7ttzhz-IAPWUa11-HVhd1QYFbmE2XL9ioZz79mjiZsEY_aG6WVUjDD-KyzFw6RdQDgGIrlRVZOrzNZEweo98uWrL6Cc8SLUj/s72-c/FB_IMG_1512837942625.jpg)
ليست هناك تعليقات