چی ئەزانی دەربارەی نەۆشی پیشیلە؟؟
نەخۆشی پشیلە، ئەو نەخۆشیەیە كە دەتوانێت دووچاری هەوکردنی مێشک و عەسابت بكات، زیاتر ئەم نەخۆشی یە دەگوازرێتەوە لە ڕێی بەخێوکردن و دەستلێدانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵان و پەلەوەرەوە.
Toxoplasmosis گوزارشتە لە هەوکردنێک کە دوچاری ئاژەڵ و باڵدارو هەندێجار مرۆڤیش دەبێـتەوە، کە لە سەرەتاوە ئەم نەخۆشی یە وەکو ئەنفلۆنزایەکی ئاسان دەردەکەوێت کە تووشبوو کێشە لە سیستەمی پرێزگاری جەستەیدا دروست دەبێت.
هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشیە:
* بەکارهێنانی گوشتی ئاژەڵی کێوی بۆ خواردن.
* خواردنی گۆشتی کاڵ یا نیوە کوڵاو.
* زۆرجار مەڕ و بەراز گوازەرەوەیەکی باشی ئەم نەخۆشیەن.
* هەمیشە پشیلە پاشەڕۆی خۆی لە ژێر خۆڵ دەشارێتەوە بەڵام کاتێک ئاو یا بارانی بەردەکەوێت جووڵانی کرمی ناو خۆلەکە و هاتنە دەرەوەیان ئەو نەخۆشیە دەگوازرێتەوە ئەمەش کاتێکە كە مشک یا باڵندە ئەم کرمانە دەخۆن لەو ڕێگەیەوە دەگواسترێتەوە بۆ ئەوان پاشان بۆ مرۆڤ.
ڕێگاكانی گواستنەوە:
1-بەرکەوتن لەگەڵ تووشبوو.
2- خوێن گواستنەوە.
3- خواردنەوەی شیری تووشبوو یا هێلکەی کاڵ.
4- بەکارهێنانی ئامێری تیژی وەک گوێزان و مقەستی تووشبوو.
نیشانەکانی:
1-زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەکو ئەنفلۆنزا دەبێت
2- بوونی (تا)
3- ئازاری ماسولکە
4 - هیلاکی
ئەم نەخۆشی یە زۆرجار دووچاری ژنانی سکپڕ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی نا تەواوی لە مناڵەکەیدا یاخوود مردنی یا کوێر بوون یا کەڕی مناڵەکەو مناڵانی خوار 5 ساڵ دووچاری هەوکردنی چاوو دەبن.
ئەم نەخۆشی یە لە ڕێگەی سیتی سکان، ئیم ئاڕ ئای، یا پشکنینی ئەنتی بەدی و سۆنەر و لە ژنانی سکپڕدا پشکنینی ئاوی دەوری مناڵەکە دیاری دەکرێت و چارەسەری ئەم نەخۆشی یە بە چەندین دەرمانی وەکو پیریمتامین و سۆلفادیازین و فۆلیک اسید و ...هتد دەکرێت.
![چی ئەزانی دەربارەی نەۆشی پیشیلە؟؟](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi9fX33ufmNJq5DzGlCtM5iMoqWqH658TI_GrM38RgY6gdzrIH6H7ttUg0K60O5Nzz7PmuU8Sjw4Rk854D4F8M_diS45LeVLF-4WYGcUf9g7gC3cZSHN4u1DMPvVxvN__X7uvmTD5C_XZvh/s72-c/FB_IMG_1516479217428.jpg)
ليست هناك تعليقات