خانمان.چارەسرى سروشتی بو خوڕاندنى ئەندامی زاوزێ و ئنتهاباتى ئەندامی زاوزێـی ئافرەت چـیه؟ ؟؟؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

...........تايـبەت بۆ خانمان..........

خانمان.چارەسرى سروشتی بو خوڕاندنى  ئەندامی زاوزێ و ئنتهاباتى ئەندامی زاوزێـی ئافرەت چـیه؟ ؟؟؟
دەرکەوتەکانی تـووشبـوون بەهە وکردنی ئەندامی زاوزێ....

ــ هەبۆنى ئاوى سپی ئەندامی زاوزێ:
یـەکێك لەباوترین هەوکردنەکانی کەڕوو تەڕيەکه ڕەنگی سپیه و لەئـەندامی زاوزێى ژنانەوە دێته دەرەوە،هەندێك جار ڕەنگی سەوزه یان زەردیش دەبێت و لەوانەیه بڕەکەی کەم یان زور بـێت.

ــ خوراندن و کزانەوە ــ
ناوچەی زێی ژنان هەڵدەئاوسێت، دەخورێت و دەکزێتەوە،کزاندنەوەی ئەو شوێنه لەوانەیە لە کاتی میزکردن و پەیوەندی سکسی دا زۆرتر بێت.....

ــ بۆنی ناخوشی ئەندامی زاوزێ ــ
کاتێک هەوکردنی بەکەڕوو دروست دەبـێت،بۆنێکی ناخوشی هەیه هەرچەندە ئەو بۆنه ناخوشه لەنەخـوشیەکانی وەك (واژیو بەکتریال)یشدا هەیه.ئەو هوکارانەی خوراندن لە نـاوچەی زاوزێدا زیاتر دەکەن ـ ـ شوردنی زیاد له پێویستی ئەو شوێنه بەليفکە و سابوون:هەندێك لە ژنـان وا دەزانن ئەوە بەهۆی نەبوونی پاك و خاوێنیەوە ئەو خوڕاندن و ئنتهاب دروست دەبێت، هەول دەدەن بەشوردن بەسابوون خاوینی بکەنەوە، بەلام ئەوە هەلەيە و خوڕاندنی ئەندامی زاوزێ و ئنتهابی زیاتر دەکات، دەتوانن دوای هەرجار سەر ئاوکردن بەئاوی خاوێن خوتان بشون و خوتان بە باشی وشك بکەنەوە......

ــ لەپێکردنی جلی تەنگ و تەسك ــ
لەبەرکردنی جلی تەسك،بەتایبەت قۆماشی نایلون دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی شێ و کەشێکی لەبار دەڕەخسێـنـێت بۆ هەوکردنی بەکـەڕوو...

ــ وشك کردنـەوە بـە ئـامـێری وشك کەرەوەی قژ ــ
هەندێ له خانمان کە ئامێری ووشك کەرەوەی قژ ئەندامی زاوزێیان ووشك دەکەنەوە، ئەمه کارێکی هەلەيە...ووشك کردنەوە بە کلێـنسێکی خاوێن و نەرم بـەسه ــ

ــ بەکارهـێنانی کرێم ــ
بەکارهێنانی کرێمی دژە کەڕوو و دژە خۆران،بەبێ پرسی پزیشك،دەبێته هۆی خوراندنی زیاتر و ئنتهابی زیاتر باشتر وایە سەردانی پزیشك بکەن بۆ ئەوەی کرێمێکی نوێتان بۆ دیاری بکات...

ــ بە کارهێنانی کوندوم و جێلی ــ


ئەگەر خوڕاندنێکی بەردەوامت هەيه یان ئنتهابێکی بەردەوام.باشتر وایه کوندوم بەکار نەهێنن.ئەو جێلانەی کەدەبنه هۆی خزکرنی ئەندامی زاوزێ و دەبنه  هۆی حەساسیەت و خوراندنی ئەو ...

 ــــــــــ  چارسـەرەکان  ــــــــــ

ــ کومپرێسی سارد ــ

دەتوانن شتێکی سارد لەئەندامی زاوزێی خوتان دابنێن بۆ ئەوەی خوراندن و ئنتهابی کەم بـبێته وە......

ــ ئـاو و خــوێ ــ
دژە بەکتریایە دەتوانێت بەکتریا و کەڕووەکان لەناو ببات شوردنی ئەندامی زاوزێ بەئاو و خوێیەکی خەست هەمووکات چارەسەرێکی باشەو گەشەی بەکتریاکان رادەگرێت، دەتوانن تەشت یان بانيو پـڕ بکەن لە ئـاوی گەرم و پەرداخێک خوێی تێبکەن و تێیدا دابنیشن.ئـاو و خوێ دەچێته نـاو ئەندامی زاوزێ و بەکتریاکان دەکوژێت.....
ــ  ســیر ــ
دەتوانن یەك دوو دەنك سیر بهارن جـوان دواتر بیدەن لەئەندامی زاوزێتان،بەو شێوەیه کوتایی بەخورانـدنی ئەو شوێنه تان بهێـنن....
ـــ ماســت ـــ
ماست یەکێکه له باشترین چارەسەرەکان بـۆ لەناو بردنی بەکتریاکان، دەتوانن ماستی بـزن یان مەڕ بەکاربهێنن....
ـــ گەلای رێحان ــ
رێحان تایبەتمەندی دژە بەکتریایه، دژە کەڕوویە دژە میکروبی هەیه، گەلاى رێحان لە 2 کوپ ئاودا بکولێنن بو ماوەی 20 خولەك،روژی دووجار لێ بخونەوە بۆ خوراندنی ئەندامی زاوزێ..........
ـــ ســۆدە ــــ
دەتـوانن 2 کەوچك سودە بکەنه نـاو تەشتـێك ئاو،بـۆ ماوەی 20 خولەك تـێیدا دابنیشن،دواتر خۆتان ووشك بکەنەوە.هەموو روژێك ئەوە دووبارە بکەنـەوە تا چاک دەبنەوە.........
ــــ سڕکەی سـێو ــــ
2 کەوچك سڕکەی سێو لە گەڵ ئـاوی گەرم دا تێکەل بکەن،رۆژانە 2 بۆ 3 جار ئەندامی زاوزئ تانی پێ بشون....

ــ خواردنی شـیرینی و شەکر کەم بکەنەوە،ئەو خواردنانه گەشەی کەڕوو خێراتر دەکات........

.... هیواخوازم سۆدێکم گەهاندبێت ....

#دەرمــانزانـی_وتــەنـدروستــی
Xanman.Home4T.coM
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
خانمان.چارەسرى سروشتی بو خوڕاندنى ئەندامی زاوزێ و ئنتهاباتى ئەندامی زاوزێـی ئافرەت چـیه؟ ؟؟؟ خانمان.چارەسرى سروشتی بو خوڕاندنى  ئەندامی زاوزێ و ئنتهاباتى ئەندامی زاوزێـی ئافرەت چـیه؟ ؟؟؟ بواسطة User Home4T on أغسطس 08, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف