چیرۆکێکی پڕمانا بۆئەم ڕۆژگارە
شێـر نـەڕانـدی ووتی: ڕێوی برسیمە .....ووتی....
بەڵێ گەورەم هەر ئێستا....چوو بۆلای کەر...وەرە پاشا جێگر داەنـێ بۆ خۆی..منیش تۆم لەبەرچاوو گرت !!!
کەریش..دەمێکە لـەخیاڵی کورسیدایە...هات ...
هەربەگەیشتنی یەکەم لێدانی گوێچەکانی فڕی !!!کەر هەتا توانی ڕایکرد....
شێر ووتی کەر بێنەوە یان دەتخۆم...رێوی بەڵێ..
رێوی ووتی کەرە بۆ ڕاتکرد؟؟؟ کەرەکە ئەی نابینی هەردوو گوێم نەما ؟
ڕێوی ..بێ عەقڵ بۆ ئەوەیە تاجی پاشای دوارۆژ جوان بوەستێ...ئەی لەسەر گوێ دبێ !
کەر ووتی ڕاستەکەی نەمزانی بابرۆینەوە بۆلای شێر !!!
ئەمجارە هەرگەیشتە لای شێر یەکەم لێدانی کلکی بڕی
دیسان کەر ڕایکرد و خۆی ڕزگارکرد....
شێر نەڕاندیوو ووتی: ڕێوی ئەوکەرە نەهێنی بۆم ئەوە ناچارم خـۆت دەخـۆم....بەڵێ گەورەم باشە بەچاوان !!!
ئەمجارەش ڕێوی هات ووتی کەری بێ عەقڵ بۆ ڕاتکرد
کەر ووتی:دەیەوێ بمخوا بروا بەتۆش ناکەم !!!!
ڕێوی ووتی: تۆ ئەگەر کلکت هەبێ ناتوانی بە ئارامی لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشی بۆیە کلکتی بڕیی ...
کەسانی دیکە زۆرن بەڵام پاشا تۆی بەدڵە...بابڕۆین
کەر قەناعەتیکرد و هاتەوە بەردەم پاشا..ئەمجارە شێر قورگی گرتوو خنکانی ووتی : ڕێوی بڕۆ پاکی کە جارێ : مێشك و دڵ وهەناوی بێنە بـا بیخۆم... بەڵێ گەورەم
رێویش بردی بەپەلە مێشکی خواردو دڵ وهەناوەکەی بۆ شێر هێنا...شێر ووتی کوا مێشکەکەی ڕێوی ؟؟
ووتی گەورەم نەیبوو...ئەگەر هەیبوایە سێ جار نەدەهاتەوە بەردەستت!! شێر ووتی: ڕاستەکەی !
ليست هناك تعليقات