چەندین زانیاری گرنگ بۆخانمان
خانمان ئاگادار بن به سووراوه‌وه نان مه‌خۆن!
كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری سه‌ره‌ڕای جوانكردنی روخساری خانمان، له چه‌ندین ماده‌ی كیمیاوی و كانزایی قورس و باكتریا و ماده مه‌ترسیداره‌كانی تر پێكهاتوون و كرێم و به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری و سپڕاكانی رێكخستنی قژ ئاسه‌واری خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی خانمان هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی له زیانی ئه‌م مادانه دوور بن ئه‌م رێنماییانه به‌كار بێنن:
ـ له سافكردنی قژدا زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن:
ماده‌یه‌ك كه له دونیای پزیشكیدا به ماده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌یی ناسراوه و رێژه‌ی فرمالیدئیدی ناو ئه‌مجۆره كه‌ره‌سته‌یه كه‌مه ئه‌گه‌ر ساڵی چه‌ند جارێك به‌كار بێت زیانه‌كانی كه‌متر ده‌بێت، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی كردن تیایدا زیانی بۆ سه‌ر قژ ده‌بێت.
ـ ئه‌م كه‌ره‌ستانه زیان به سیه‌كان ده‌گه‌یه‌نن:
رێژه‌ی (mineral)مینرالی ناو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له پۆدره‌ی جوانكاریدا هه‌یه، كێشه بۆ پێست دروست ده‌كه‌ن و به‌هۆی بچووكیان به ئاسانی ده‌چنه ناو سیه‌كانه‌وه و كێشه بۆ سیه‌كان دروست ده‌كات.
ـ به سووراوه‌وه نان مه‌خۆن:
زۆربه‌ی سووراوه‌كان 60% له ماده‌ی قوڕقوشم پێكهاتووه و له ماركه ناسراوه‌كانیشدا هه‌یه. بۆیه نابێت به زمان له لێوه‌كانتان بده‌ن و به‌ر له نانخواردن سووراوی سه‌ر لێوه‌كانتان بسڕنه‌وه.
ـ قوڕقوشم زیان به مێشك و ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت:
دوای خواردنی قوڕقوشم ده‌چێته ناو خوێنه‌وه و دواتریش مێشك و رێژه زۆره‌كه‌ی ده‌بێته هۆی له‌كار كه‌وتنی گورچیله و زیانی درێژخایه‌ن به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
ـ دوای 3 مانگ ماسكاراكه‌تان فڕی بده‌ن:
باكتریاكان به ئاسانی ده‌توانن له‌ناو ماسكارا گه‌شه بكه‌ن و ده‌چێته ناو چاوه‌كانه‌وه‌و به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بێت.
ـ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماسكارا له شوێنی فێنك دابنێن.
ـ دوای چه‌ند مانگ به‌كارهێنانی ماسكاراكه‌تان فڕێ بده‌ن.
ـ ته‌نیا لێدانی 2 چینی ماسكارا بۆ سه‌ر برژانگه‌كان به‌سه و نابێت له‌وه زیاتر بێت.
ليست هناك تعليقات