گەر چەوری ورگت هەیە بینەری ئەم بابەتەبە
ئه‌و ڤیتامینه‌ى چه‌ورى له ورگ ده‌تاوێنێته‌وه دۆزرایه‌وه؟
ڕۆژنامه‌ى "كۆنفدنسیال"ى ئیسپانى، بڵاوی كرده‌وه، كه توێژینه‌ویه‌كی نوێ گه‌یشتووه به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ورى له ورگیان و كه‌مى یه‌كێك له ڤیتامینه‌كان له لاشه‌یان هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، زیادبوونى ڤیتامینه‌كه له له‌ش، ده‌بێته هۆى نه‌مانى چه‌ورییه‌كان و بچووكبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ورگ و دابه‌زینی كێش.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه توێژینه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت، ڤیتامین D ده‌توانێت له‌شى مرۆڤ له چه‌ورى ورگ، ڕزگار بكات. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، ئه‌و ڤیتامینه ئێسك زۆر به‌هێز ده‌كات و له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشى شه‌كره‌ش، مرۆڤ ده‌پارێزێت.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ورووپى بۆ نه‌خۆشییه‌كان ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤیتامین Dیان كه‌مه، ڕووبه‌ڕووى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وریی له ورگیاندا ده‌بنه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران، حه‌وت هه‌زار كه‌سیان له‌هۆڵه‌ندا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار كرد.
توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕێژه‌ى چه‌ورییان له ورگ به‌رزه، به‌ده‌ست كه‌مى ڤیتامینی Dیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه لاشه‌ى مرۆڤ 90% ڤیتامین D له‌ڕێگه‌ى خۆره‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، 10%ـه‌كه‌ى تر له‌ڕێگه‌ى خۆراكه‌وه. دواى وه‌رگرتنى ڤیتامینه‌كه، جگه‌ر ده‌یگۆڕێت بۆ كسیدۆل و گورچیله‌ش و به‌شه‌كانى تر له‌ش، ده‌یگۆڕن بۆ كۆلیسترۆل.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ڕۆژانه مرۆڤ نیو كاتژمێر به‌به‌رده‌وامى به به‌رخۆره‌وه بێت، ڕێژه‌ى ڤیتامینه‌كه له‌له‌ش ده‌پارێزێت، بۆ زیادبوونى ڕێژه‌كه‌ش، ئامۆژگارى خواردنى ئه‌و خواردنانه ده‌كه‌ن، كه به ڤیتامین D ده‌وڵه‌مه‌ندن.
جگه له ماسى سه‌له‌مۆن، كه یه‌كێكه له خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ڤیتامین D، هاوكات، هێلكه‌ش به‌یه‌كێك له‌و خۆراكانه داده‌نرێت كه ڤیتامینه‌كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا، ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه ئاوى پرته‌قاڵ، ڕێژه‌ى ڤیتامینه‌كه له له‌شى مرۆڤ زیاد ده‌كات، به‌دیاریكراویش، یه‌ك كووپ ئاوى پرته‌قاڵ 137 یه‌كه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڤیتامین D تێدایه.
ليست هناك تعليقات