🌻بەیبوون دەرمانێک بۆ هەمیشه و دکتۆرێک لەماڵی خۆت 😀

🌻بەیبوون دەرمانێک بۆ هەمیشه و دکتۆرێک لەماڵی خۆت 😀

زیاتر لە (۲۰) سوودی بەیبوون بزانە 🌼🌼

گیایەکی بەهاری بالانزمی ۳۰سم دەبێت گەلاکانی سەوزی شاقەلی و دادڕاوە لاسکەکەی سەوزی کاڵه و گەلای گوڵەکانی سپیە و ناوەوەی زەردە ، جۆرێکی گەلای گوڵەکانیشی زەردە 
لەزۆربەی هەرەزۆری ناوچەکانی کوردستان هەیە 
کمەڵێک ماددەی زۆر گرینگ لە بەیبووندا هەیه کە لە بواری پزیشکی پانتاییەکی زۆری داگیر کردووە لە دروست کردنی دەرماندا ، کەپزیشکە بەڕێزەکان زۆرتر لەو بوارە دەزانن ، 

سوود_وبەکارهێنانی_بەیبوون

٭ بۆ برینی گەدە (نیو کاتژمێر پێش هەر ژەمێک مشتێک لە گوڵی ووشککراوی بەیبون بکەرە کوپێک ئاوی گەرم دووای چارەگیک لە گرتنەوەی بیپاڵێوە و بیخۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە.)

٭ بۆ ئەعصاب و توانای جنسی چای بەیبون بخۆ .

٭ بەهێزکەری مێشک و بیرکردنەوەیە .

٭ میز هینەرە و کێشەی میزەڕۆ چارە دەکات و میزە چرکێ ناهێڵێت . 

٭ شیری دایکان زیاد دەکات . 

٭ سوڕی مانگانەی خانمان ڕێک دەخات و ئازاری سووڕەکە کەم دەکاتەوە . 

٭ بۆ ئازاری شەقیقە (خواردنی ڕۆژانەی چای بەیبون و چەورکردنی سەر بە زەیتی بەیبوون "کە لەکۆتاییدا فێری درووست کردنی زەیتی بیبونتان دەکەم" )

٭ بەردی میزڵندن دێنێتە خوارەوە ، بەردەوام خواردنی چای بەیبوون .

٭ تەڕی زۆری دامێن ناهێڵێت .

٭ بۆ چاو ئێشەو و حەساسی چاو هەڵم بە گوڵی بەبیبون بکە (سێ مشت لە گوڵی بەیبوون لە دوو لیتر ئاودا نیو کاتژمێر بکوڵێنە دواتر پارچە قوماشێک بەسەر سەرتدا بدە و هەڵمەکە بۆ ڕوخسارت بێت و بەپێی توانا چاوت بکەرەوە تا چارەگێک بەردەوام بە ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەوە ، وە چای بەیبون بە ئامادەکراوی هەیه لەکیسی بچوکدا ، پینج خولەک کیسێک لە ئاوی گەرمدا بهێڵەوە دووایی کە ساردبوویەوە بیخەرە سەر چاوت تا ۱۰ خولەک .

٭ بۆ ئازاری ماسولکە و تەشەنوجیان چای بەیبوون بخۆ . 

٭ بۆ برنی دەم گوڵی بەیبوون بجوو .

٭ گوڵی تەڕی بەیبوون لەگەڵ سرکەی بەرسیلە وەک ڤیاگرا وایە.

٭ تا دادەبەزێنێت و ئازار شکێنه و دەزگای هەناسه بەهێز دەکات. 

٭ بۆ بێ خەوی چای بەیبوون بخۆ ، دژی چای ڕەشه ، چای ڕەش خەو دەبات ، چای بەیبوون خەو دێنێت . 

٭ بەیبوون دەرمانی بئ ئیشتهاییه و بۆ وەرەم و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان بەسوودە . 

٭ بۆ کەم خوێنی زۆر باشە و دژی کرمی گەدە و ڕیخۆڵەیە . 

٭ بۆ تەندووستیەکی باش لانی کەم ساڵی جارێک حەمام بە بەیبوون بکەن . 

٭ زەیتی بەیبوون لەگەڵ زەیتی بادام بۆ نەخۆشیەکانی پێست زۆر بەسوودە . 

٭ بۆ ژەهراوی بون بە مادەی خراپ ئەوا زەیتی بەیبوون بخۆ دەڕشێیتەوە . 

٭ بۆ ئازاری گوێ یەک دڵۆپ زەیتی بەیبوون شەوانە بکەرە گوێیەکانت . 

٭ بۆ ئازاری پشت مەساج بە زەیتی بەیبوون بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی زەنجەفیل بکەن . 

٭ بە ئاوی کوڵێندراوی گوڵە بەیبوون هەم ڕووخسارتان جوان دەبێت هەم مووی سەرتان 

٭ چای بەیبوون تەمەنی نائومێدی دووا دەخات . 

٭ بەیبوون ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕێک دەخات . 

٭ غازات ناهێڵێت و ئارامکەرەوەی ناو وورگە . 

٭ یاریدەدەرێکی باشی سپڵ ە .
Xanman.Home4T.coM
٭ بۆ ئازاری ئەوانەی جومگەیان دەردەچێت ، گوڵی بەیبوون بکوڵێنن و شەو تابەیانی لە جومگەکە بیبەستن . 

٭ هەر شوێنێک گوڵی بەیبوونی تێدا بکوڵێندێت وەک تعقیم کرابێت ئاوایه هیچ میکرۆبێکی تیدا نامێنێت . 

٭ ئەوانەی دەیانەوێت قەلەو ببن با گوڵی هاردراوی بەیبون لەگەڵ برنج بخۆن . 

٭ بەیبوون لەگەڵ گیا دەرمانیەکانی تر گونجاوە وەک جاترە ، نەعناع ، زەعفەران ، و زۆری تر . 
⛔ خانمانی دووگیان هیچ کات گوڵی بەیبوون بەکار نەهێنن.

⛔ بەیبوون لەگەڵ گوێز و فستەق و خوێ  ناکۆکە و مەیخۆن . 

⛔ کە مانگیک بەردەوام گوڵی بەیبوونت خوارد دوای ئەوە پانزە ڕۆژ وازی لێ  بهێنن .

چۆنیەتی_درووستکردنی_زەیتی_بەیبوون

نیو کیلۆ گەڵاو گوڵی ووشکی بەیبوون لەگەڵ یەک لیتر زەیت و لەناو دوو لیتر ئاودا دەکوڵێنی ، بەردەوام بکوڵێت جار جار تێکی بدە تا ئاوەکە هەمووی دەبێت بە هەڵم ئینجا بیپاڵێوە گەڵاو گوڵەکەی لێ بگرە و ئەوەی دەمێنێتەوە زەیتی بەیبوون دەبێت .


بەهیوای سوود 
Xanman.Home4T.coM
ماڵپەڕی خانمان 
ماڵێک بۆ خانمان




سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
🌻بەیبوون دەرمانێک بۆ هەمیشه و دکتۆرێک لەماڵی خۆت 😀 🌻بەیبوون دەرمانێک بۆ هەمیشه و دکتۆرێک لەماڵی خۆت 😀 بواسطة مسؤل المدونة on يونيو 09, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف