تکەی مریشک + پێویستیەکان...+ ..چۆنیەتی ئامادەکردنی..


تکەی مریشک
پێویستیەکان...
یەک کیلۆ گۆشتی مریشک نەرمەی ڕان یا سینگی پارچە پارچەکراو
٢ کەوچک ماست
ئاوی نیو لیمۆ
٢ کەوچک ڕۆنی زەیتون
یەک کەوچک  کێچەپ
سیری ووردکراو
خوێ ، بیبەری ڕەش،پاپریکا ، بیبەری تیژ هاڕدراو،دارچین،کەممونی هاڕدراو
بۆ تەنیشتی .. پیاز ، تەماتە، لیمۆ، خەیار، کەرەوزی ووردکراو، نان ، حومس
.............چۆنیەتی ئامادەکردنی
لەناو بۆڵێکدا ماستەکەو پاشان  هەموو بابەتەکانی تری تێکەڵ دەکەین گۆشتەکە نەبێت
جوان تێکی دەدەین ، پاشان گۆشتەکەی تێهەڵدەکێشین تا جوان گیراوەکە لەخۆی دەگرێت
بانی دەگرین بۆ ماوەی دوو تا هەشت سەعات دەیخەینە سەلاجەوە .. باشتر وایە بەیانی زوو ئامادەی بکەیت
دوای ئەوەی ئاگرەکەمان بۆ ئامادەکرد دەیکەین بەشیشەوە و لەسەر خەلوز یاخود گریل دەیبرژێنیین و پاشان تەقدیم دەکرێت

ماڵێک بۆ خانمان
Xanman.Home4T.coM

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
تکەی مریشک + پێویستیەکان...+ ..چۆنیەتی ئامادەکردنی.. تکەی مریشک + پێویستیەکان...+ ..چۆنیەتی ئامادەکردنی.. بواسطة مسؤل المدونة on يونيو 10, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف