زیانه‌كانی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست و پێویستیی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

زیانه‌كانی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست و پێویستیی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر

تیشكی سەروو وەنەوشەیی پێكهاته‌یه‌كی تیشكی خۆره‌، 
مەترسییەكانی بەركەوتنی ئه‌م تیشكه‌ له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا بوونی هه‌یه‌
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM 
 ته‌نانه‌ت له‌ وه‌رزی زستان و كه‌شی هه‌وریشدا.

زیانه‌كانی تیشكی خۆر ئه‌مانه‌ن:-
سوتاندنی پێست و ڕوودانی گۆڕانكاری خراپ له‌سه‌ر پێست، دروست بونی چرچ و لۆچی ڕوخسار، و په‌یدابون و زوو ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری، به‌ركه‌وتنی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه‌ له‌ تیشكی خۆردا هه‌یه‌، هۆكاری یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی پێست و په‌ڵه‌ی پێست و چرچ بونی پێست.

 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر پێویسته‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر سێبه‌ر و جل وبه‌رگی داپۆشراو و كڵاو ، وه‌ هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دژەخۆر.

چۆنێتی به‌كارهێنانی دژه‌خۆر:-
١- پێویستە كرێمی دژەخۆر، لانی كەمی فاكته‌ری پاراستنی هه‌تاو (Sun Protection Factor) یان (SPF) تێیدا له‌ (١٥%) كەمتر نەبێت.


٢- ده‌بێت چاره‌كه‌ سه‌عاتێك پێش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ به‌كاری بێنن بۆ ئه‌وه‌ی چانس به‌هه‌ڵمژینی پێكهاته‌كانی دژه‌ خۆره‌كه‌ بدرێت، و بڕێكی باشی كرێمی دژه‌خۆره‌كه‌ به‌كار بهێنه‌، به‌ جۆرێك به‌ ته‌واوی پێستت چه‌ور بكات.


٣- ئه‌و مناڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار ٦ مانگه‌وه‌یه‌ نابێت دژه‌ خۆریان بۆ به‌كاربهێنرێت.


٤- پێویسته‌ هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك، دووباره‌ دژه‌خۆر به‌كار بهێنیته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌ و شۆردن كاریگه‌ری دژه‌ خۆره‌كه‌ له‌سه‌ر پێست نامێنیت.

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
٥- هه‌رچه‌ند تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی له‌زستاندا تینی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ وه‌رزی زستانیشدا سودی لێ‌ ببینرێت، به‌تایبه‌ت له‌ساتی تیشكدانه‌وه‌ی خۆر له‌كاتی به‌فر باریندا.

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM 
ئامادەکردنی :
دكتۆر دلێر رضا عبدالكريم
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری
دكتۆرا(بۆرد) له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری/ به‌غداد
وەرگیراوە بە سوپاسەوە
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
زیانه‌كانی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست و پێویستیی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر زیانه‌كانی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست و پێویستیی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر بواسطة هـەڵـۆ سـەلمان on يوليو 19, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف