په‌ڵه‌ی ده‌م و چاو چیه ؟ هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی چین ؟؟
ماڵپەڕی خانمان
ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
په‌ڵه‌ی ده‌م و چاو چیه ؟ هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی چین ؟؟
پەڵە یان ماڵه بریتییه له پارچە ڕەنگێكی قاوەیی تۆخ یان كاڵ لەسەر بەشەكانی دەم و چاو دەبینرێت، پەڵە زیاتر توشی گەنم رەنگ و ئەسمەر دەبێت
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
پەڵە یان ماڵه بریتییه له پارچە ڕەنگێكی قاوەیی تۆخ یان كاڵ لەسەر بەشەكانی دەم و چاو دەبینرێت، پەڵە زیاتر توشی گەنم رەنگ و ئەسمەر دەبێت، ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی سپی دەردەكەون قاوەییەكی كاڵترە، بەڵام ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی ئەسمەر و گەنم رەنگ دەردەكەون، قاوەییەكی تۆخ ترن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌ره‌نجامی زۆربوونی ژماره و چالاكیی خانه‌ی میلانۆسایتی پێسته.
هۆكارەكانی دروست بوونی
١- بەركەوتنی تیشكی خۆر.
٢- هۆرمۆن لەكاتی سكپریدا
٣- ده‌رمان وه‌ك حەبی مەنع و هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هەندێك دەرمان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونیەكان...
٤- بەكارهێنانی دەزوو (پەت)بۆ لابردنی موی دەمووچاو
٥- بەكارهێنانی لفكه و شاڵ بۆ پاككردنەوەی دەمووچاو كە یەكێكە لەهۆكارە دیارەكان بۆ دروستبونی
٦- زۆربەكارهێنانی مادە كیمیاویەكان لە ئارایشتكردندا
چارەسەركردن
١- بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر Sunscreens
٢- بەكارهێنانی كرێمی كاڵكردنەوە Depigmenting agents
٣- میزۆثێراپی Mesotherapy
٤- پلازماى خوێن PRP
٥- ته‌قشیری كیمیایی Chemical peels
٦- له‌یزه‌ر Laser
خۆپاراستن
١- خۆپاراستن لەتیشكی خۆر بە تایبەت لەنێوان كاتژمێرەكانی ١٠ ی سەلەبەیانی بۆ ٤ ی پاشنیوەڕۆ، چونكە لەوكاتانەدا تیشی خۆر زۆر بەتینە مەترسی هەیە بۆ سەر پێست، له كاتی چوونه ده‌ره‌وه دا ده‌بێت كرێمی دژه خۆر به‌كاربهێنیت له‌گه‌ڵ سێبه‌ركردن بۆ ده‌موچاو به به‌كارهێنانی چه‌تر یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تر
٢- دووركەوتنەوە و ڕاگرتنی خواردنی حەبی مەنع بۆ ئەوانەی بەكاری دەهێنن، چونكە هۆكاری سەرەكین بۆ درووستبونی پەڵە
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
ئامادەکردنی :
دكتۆر دلێر رضا عبدالكريم
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری
دكتۆرا(بۆرد) له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری/ به‌غداد
هاوڕێی ئه‌نجومه‌نی عێراقی بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان
M.B.Ch.B F.I.C.M.S(Derma)
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
په‌ڵه‌ی ده‌م و چاو چیه ؟ هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی چین ؟؟
بواسطة Halo Salman
on
يوليو 19, 2018
Rating:
ليست هناك تعليقات