گه‌لای غار(Bay Laurel Tree) چییه‌ و سووده‌ سیحرییه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ت بزانە

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

گه‌لای غار(Bay Laurel Tree) چییه‌ و سووده‌ سیحرییه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ت بزانە

شاره‌زایانی ژاپۆن گرنگترین سوده‌كانی گه‌ڵای غاریان لەمانەی خوارەوەدا

٭گەڵای غار جۆره‌ گه‌ڵایه‌كی و سابوونی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زیاتر لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست ده‌ڕوێت،  زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر خانمان لە خۆراکەکانیان بەکاری بهێنن و لە نوێترین لێکۆڵینەوەی پزیشکی كه‌ لەلایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ گەڵای غار سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە ڕێژەیه‌كی زۆری کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی  تێدایە، كه‌ ئه‌م كانزایانه‌ش زۆر پێویستن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

 ٭بەکاردێت لەپێدانی تام و بۆنێکی خۆش بەژەمە خۆراکییەکان. بەتایبەتی لە لێنانی مریشکدا کە بۆن ساردی ناھێڵێت و تام و بۆنێکی خۆشی پێ دەدات ...

٭گەڵای غار چەندین ڤیتامینی تێدایە وەک (ئەی و سی) لەگەڵ کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و زنک و ئاسن سەرباری فۆلیک ئەسید و دژەئۆکسانەکان.
توێژینەوەکان دەریانخستوە کەگەڵای غار بەسوودەبۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر لەخوێندا کەدەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی چەوری سیانی و کۆلیسترۆڵ و لەگەڵ ئەوەشدا کاری دڵ رێک دەخات و ئەرکەکانی باشتر دەکات و ھاوکاری لەش دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین ، ئەمەش لەرێی ووشک کردنەوە و ھاڕینی ١ کەوچک لێی و تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئاو و خواردنی تا ١ مانگ.

٭بەوپێیەی گەڵای غار پێکھاتەی رۆتین و سالیسیلی تێدایە لەگەڵ ترشی کافیک، ئەمانە بەسوودن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ ومولەکانی خوێن و پاراستن لەجەڵتە و سەکتەی مێشک، بۆ ئەوەش (٦ گرام گەلای غار، و ٨ گرام گوڵی کێوی، ٦٠٠ ملیلیتر ئاوی گەرم) تێکەڵ بکە و بیخە سەر ئاگر کەئاوەکە گەیشتە نیوە بیپاڵێ

٭ سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان رێك ده‌خات، هه‌ندێكجار خانمان تووشی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه‌ ده‌بن و ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆن روو ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خانمانه‌وه‌ به‌ گرفت هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام پێویست ناكات خانمان چیتر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ بن، چونكه‌ خواردنه‌وه‌ی چای گه‌ڵای غار ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێنج گه‌ڵای غار بكه‌نه‌ نێو دوو كوپ ئاو بیكوڵێنن، پاشان رۆژانه‌ كه‌وچكێكی لێ بخۆنه‌وه‌.

٭چارەسەری دواخستنی پیربوونی ڕووخسار دەکات، زوو تەواوبوونی ماده‌ی کۆلاجینی پێست و نەمانی پرۆتینی پێست ده‌بێته‌ هۆی  دەرکەوتنی زۆربه‌ی نیشانەكانی پیربوون و چرچ و لۆچی، بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پیربوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچ ئه‌وا 10 دانه‌ گه‌ڵای غار بكه‌نه‌ نێو ده‌فرێكی ئاوه‌وه‌ و بیكۆڵێنن، پاشان ئاوه‌كه‌ی بده‌ن له‌ رووخسار و لێی بگه‌ڕێن 15 خوله‌ك بمێنێته‌وه‌ و هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وە

 ٭ڕۆژانە چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدان ده‌كات و چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید.
 ده‌بێت. لەخوێندا کەدەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی چەوری سیانی و کۆلیسترۆڵ و لەگەڵ ئەوەشدا کاری دڵ رێک دەخات و ئەرکەکانی باشتر دەکات و ھاوکاری لەش دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین ، ئەمەش لەرێی ووشک کردنەوە و ھاڕینی ١ کەوچک لێی و تێکەڵ کردنی لەگەڵ .

٭ ڕێژەی شەکری خوێن و چەوری سیانی ڕێک دەخات ، گەڵای غار وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان کوپێکی لێ بخۆ .

٭ بۆ کێش دابەزاندن ، گەڵای غار لەگەڵ دارچینی وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان و شەوان پێش خەوتن کوپێکی لێ بخۆ .

٭ نەخۆشیەکانی دڵ ناهێڵێت بەتایبەت دڵەکوتێ .

٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرمابوون دەکات ، کەسێک سەرمای بووبوو گەڵای غار بکەن بەچایی بۆی و هەڵم بکەن بە گەڵای غار بۆی .

٭ ئازار ناهێڵێت ، ئەوانەی ئازاری جومگە و ئیسقانیان هەیه با زۆر ئاوی گەلای غار بخۆن .

٭ دژی خانەی شێرپەنجەییە بەتایبەت شێرپەنجەی ڕەحم بە بوونی ماددەی (بارثینولید)، خانمان ڕۆژانە دوو جار کوپێکی بخۆن و حەمام ی پێ بکەن ، ۱۰۰گم گەڵای غار لە پێنج لیتر ئاودا بکوڵێنن تا کاتژمێرێک و دوواتر کەسارد بوویەوە لەناوی دانیشن تا نیو کاتژمێر .

٭ خەو ڕێک دەخات ، ئەوانەی خەویان خراپە ، شەوانە پێش کاتی خەو کوپێک ئاوی گەڵای غار بخۆن ، خەوێکی ئارام دەخەون .

٭ خوێن بەربوونی لووت ڕادەگرێت و چارەسەری دەکات ، پەنجا گرام گەڵای غار لە یەک لیتر ئاودا بیست خولەک بکوڵێنە و دوواتر بیپاڵیوە و هەر جارێک چەند قەترەیەک بکەرە کونی لووت .

٭ ددان پاک دەکاتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات ، گەڵای تەڕ ی غار بجو بۆ ددانێکی سپی و بۆنێکی خۆشی دەم .

٭ کێشەی گورچیلە ناهێڵێت ، خواردنەوەی سێ کوپ ڕۆژانە لە ئاوی گەڵای غار ، دەبێتە هۆی چارەسەر بوونی کێشەکانی گورچیلە .

٭ زیپکەی روخسار ناهێڵێت ، بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی نەعناع و ڤازلین گیراوەیەک ئامادەبکەی و شەوانە بیکەیتە ماسک .

٭ زەیتی غار ، قژ وەرین ڕادەگرێت و تووێشکی سەر ناهێڵێت .

٭ زەیتی غار ڕشک و ئەسپێی سەر ناهێڵێت ، شەوانە لە پیستی سەر و قژ دەدرێت و بەیانی بە صابوونی کبریت دەشۆردرێت .

٭ غار خۆراکەماددەیەکی پڕ سوودە کە کۆمەڵێ کانزا لە پێکهاتنیدایە (مس ، پۆتاسیۆم ، کالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، زنک ، ئاسن ، سیلینیۆم ، مەنگەنیز )

٭ بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C ، ڤیتامین A ، تیدایە ،
هەروەها دەبێتە هۆی هەڵمژینی زۆری فولیک کە دەبێتە هۆی دروست بوونی دووگیانیەکی بئ کەم و کوڕ.

وەرگیراوە
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
گه‌لای غار(Bay Laurel Tree) چییه‌ و سووده‌ سیحرییه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ت بزانە گه‌لای غار(Bay Laurel Tree) چییه‌ و سووده‌ سیحرییه‌كه‌ی بۆ ئافره‌ت بزانە بواسطة مسؤل المدونة on أغسطس 03, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف