زیانەکانی گۆشتی سور.پێویستە چۆن و کەی بخورێت


زیانه‌کانی گۆشتی سوور و پێویستە چۆن و کەی بخورێت
زۆر خواردنی گۆشتی سوور به‌ تایبه‌تی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو یان برژاو و سوره‌کراو چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :-
١- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ و کۆم ،سورێنچک ، سیی ،په‌نکریاس ، منداڵدان ، مه‌مک ، گه‌ده‌ ، گرێ لیمفاوی یه‌کان ، پڕۆستات ، میزه‌ڵدان .
٢- زیاتر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ته‌سک بوونه‌وه‌ و گیرانی بۆری خوێن و به‌رزی ئاستی چه‌وریه‌ خراپه‌کانی ناو خوێن .
٣- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م .
٤- زیاتر بوونی کێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی.
٥ـ به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی بڕێکی زۆری لێ بخورێت و به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشته‌که‌ چه‌وری زۆری له‌گه‌ڵ بێت .
٦- به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له‌ له‌ش بۆ نموونه‌ هه‌وکردنی جومگه‌ و برین .
٧- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی گاوت ( دا الملوک ).
٨- لاوازی سێکسی له‌ پیاو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌زۆکی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .
٩- زۆر بوونی ڕێژه‌ی به‌ربه‌ستی و دابه‌زینی کاریگه‌ری ده‌رمانی دژه‌ زینده‌گیه‌کان ( ئه‌نتی بایۆتیک) .
١٠- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک له‌ ڕێگه‌ی میکرۆبه‌وه‌ و دروست بوونی کرمی شریتی .
١١- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی پێست پێش پیری .
١٢- تێکچوونی کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس، چونکه‌ گۆشتی سوور پێویستی به‌ کاری زۆرتر هه‌یه‌ بۆهه‌رسکردنی، لەبەرئەوەی‌ گۆشتی سوور بڕێکی زۆر وزه‌ی تیایه‌ و ئه‌و که‌سه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌می مادده‌ ڕیشاڵه‌کان له‌ له‌ش دا.
١٣- ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وکردنی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار ( کرودز فیتاڵ جاکۆب ) که‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگ دا نه‌خۆشه‌که‌ ده‌کوژێت .
باشترین شێوازی ته‌ندروسست بۆ خواردنی گۆشتی سوور :-
هەر یەکێک لە ئێمە ڕۆژانە  گۆشتی سوور بەکار دەهێنین لە ژەمە خواردنەکانماندا بەڵام کەی و چۆن بەکاری بهێنین تەندروستەو زیان  بە تەندروستیمان ناگەیەنێت.
١- پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌ ۷۰ گرام زیاتر گۆشتی سوور نەخورێت و باشتر وایه‌ ٤۰ گرام بێت .
٢- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و چه‌وری و به‌زه‌ی که‌له‌گه‌ڵ گۆشتی سووردایه‌ .
٣- گۆشتی سوور باشتر وایه‌ به‌ کوڵاوی بخورێت نه‌وه‌ک به‌ سوره‌کراوه‌یی و برژاوی ،ئه‌گه‌ر برژاویش بێت پێویسته‌ زۆر نه‌برژێت و نه‌سوتێت .
٤- پێویسته‌ بڕی پێویست سه‌وزه‌ ومیوه‌ بخورێت و ئاو بخورێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆشتی سوور .
٥- ئه‌نجام دانی وه‌رزشی  ڕۆژانه‌ لەگەڵ خواردنی گۆشتی سووردا .
٦- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو .
٧- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازی و کحولی یه‌کان .
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
زیانەکانی گۆشتی سور.پێویستە چۆن و کەی بخورێت زیانەکانی گۆشتی سور.پێویستە چۆن و کەی بخورێت بواسطة Unknown on أغسطس 04, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف