وەڕسی سێکسی پاش ژیانی ھاوسەری

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
وەڕسی سێکسی پاش ژیانی ھاوسەری
د . ڕێدار محەمەد ئەمین     پسپۆری نەخۆشیە دەروونییەکان

بێگومان مرۆڤ لە دوای پێگەیشتن و تەواو بوونی ئەندامی سێکسی ئارەزووی سێکسی لا دروست دەبێت،ئەم ئارەزووە لە مرۆڤێک بۆ یە کێکی تر جیاوازی ھەیە،و لە کاتێک بۆ کاتێکی تر جیاوازە،لەم وتارەدا ھەوڵدەدەین باسی وەڕسی سێکسی یان بێزاربوون لە سێکس دوای ژیانی ھاوسەری بکەین. 

زۆر دەبیستین یەکێک گلەیی ئەوە دەکات، کەوا ماوەیەک دوای ژیانی ھاوسەری تووشی وەڕسی سێکسی بووە،ئەمەش دوو جۆرە،یەکەم: وەڕسی سێکسی بەرامبەر ھاوسەرەکەی،لە کاتێکدا بەرامبەر کەسی تر ئاساییە،دووەم:وەڕسی سێکسی بەرامبەر ھەمووکەس. لە کۆمەڵگای ئێمە پیاوان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە بەڵام ژنانیش لەم گرفتە بەدەرنین،وەڕسی سێکسی جیاوازە لە کەم ئارەزووکردنی سێکسی بەوەی یەکەمیان ھەموودەم ھۆیەکەی دەروونیکۆمەڵایەتیەو دووەمیان ھۆیەکەی دەررونی(وەک خەمۆکی دڵە راوکێ) یان جەستەییە(وەک نەخۆشی یان بەکارھێنانی دەرمان)،ھەروەھا وەڕسی سێکسی بۆماوەیەکی کەمەوچارەسی ئاسانەو،ھەموو دەم لە دوای چالاکی ئاسایی یان زیاد لە ئاسایی دروست دەبێت ئەگەر مرۆڤەکەبۆ ماوەیەک چالاکی سێکسی ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕیتەوە دۆخی جارانی،بەڵام کەم ئارەزووکردنی سێکسی ماوەکەی درێژترەوبەبێ چارەسەرکردنی گرفتە جەستەیی یان دەروونیەکە ھەرگیز ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی.ھەر لەکۆنەوەش ئەم دیاردەیە لەناو زۆربەی کۆمەڵگاکان ھەبووە،ھەر کۆمەڵگەیەکیش بەپێی کلتورو ڕادەی ڕۆشنبیری خۆی، مامەڵەی لەگەڵدا کردووە لەئەنجامدانی ڕیتواڵ وسرووتی تایبەتی تا بەکارھێنانی جۆرەھا دەرمان وخواردنی ئارەزووبەخش.
ئەگەرچی وەڕسی سێکسی ھەموودەم ھۆکارەکەی دەروونیکۆمەڵایەتیە،بەڵام زۆرجاران شێوازی گوزەران وجۆری ھەڵسوکەوت وخواردن کاردەکەنە سەر ئەم چالاکیە وەک ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە،خواردنی جۆراوجۆر،سەفەرکردن&  .ھتد ھەروەھا گرفتە دەروونیەکان فاکتەرێکی گرنگن وەک خەمۆکی،دڵەڕاوکێ،نشوستی وسەرنەکەوتن،ئەمانە ھەمووی وا لە مرۆڤ دەکەن لە ژینگەی دەورووبەری بێزاربێت،ئەوەی گرفتەکەش ئاڵۆزتردەکات کەم گرنگیدانی ھەریەک لە ژن ومێرد بە جوانی وڕوخساری دەرەویان وخۆنیشاندانیان بەیەک ڕەنگ ویەک ئاکاروجلوبەرگ،ئەمانەھەمووی کاردەکەنە سەر چالاکی سێکسی کە بەشێکە لە پێکھاتەی خودی ھەریەکە یان وبێ دروستی بەشەکانیتر مەحاڵە ئەم بەشە ئاسایی  وگرفتی تری ڕۆژانە ھۆکارێکی تری گرنگە،کەوا لە پیاودەکات بەیەک ڕەنگ ویەک وێنە ھاوسەرەکەی ببینێت،لە ھەمان کاتیشدا بەھۆی ئەم گرفتانە ھاوسەرەکەی ھەوڵی خۆڕازاندنەوەوگۆڕان نادات،ئەمانەش ھەمووی وادەکەن کەژیان لای ئەوان بوەستیِوبێزاری دروست بێت.ھۆکارێکی تری وەڕسی بەتایبەتی لای پیاوان بریتیە لە ئەنجامدانی کاری سێکسی لەدەرەوەی ژیانی ھاوسەرێتی،کە دەکرێ ئەمە ھۆکارو ھەندێکجاریش ئەنجام بێت.
زۆرجاران ژن ومێرد بە تایبەتی پیاوان بە شێوەیەکی ناوازە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دەدەن،وەک دروستکردنی پەیوەندی لەدەرەوی ژیانی ھاوسەری،ئالودەبوون بە کھول ومادە ھۆشبەرەکان،دوورکەوتنەوەی زۆر لە ماڵەوە،زیاد گرنگیدان بەئیشوکارو پشتگوێ خستنی داواکانی خێزان،یاخود گەڕان بەدوای ھاوسەرێکی ترو زیاتریش،ھەندیکجاریش ھەوڵی دانبە خۆداگرتن وئارامگرتن دەدەن،کەچی لەزۆربەی بارەکاندا ھەوڵی ئارامی ودانبەخۆداگرتن دەدات،یان ھەوڵدەدات قەرەبووی ئەم حاڵەتە بکاتەوە لەڕێگەی خۆخەریککردن بەکڕینی کەلوپەلی ناوماڵ وزیاتر گرنگیدان بە منداڵەکانی،ھەندێکجاریش لادان ودروستکردنی پەیوەندی نادروست لە دەرەوی ژیانی ھاوسەرێتی.
ئەمانە ھەمووی ڕیگای نادروستن بۆ بۆچارەسەرکردنی ئەم گرفتەو نەک گرفتەکە چارەسەرناکەن بەڵکو گرفتەکە گەورەتردەکەن وبگرە کارەساتیشی لێ پەیدادەبێت.

ڕیگای دروست بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بریتیە لە ھەوڵدان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو فاکتەرانەی بونەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئەم گرفتە،کەوا گرنگترینیان بریتیە لە پەیوەندی نێان ژن ومێرد وچارەسەرکردنی گرفتەکانیانە،ئەویش بەھەوڵدان بۆکەمکردنەوەی دەمەقاڵێ ومقومۆی نێوانیان ولەجیاتی ئەو بەکارھێنانی شێوازی ھێمنانەو لەیەک گەیشتن و شێوازی دروست بۆ گوزارشتکردن لە ھەڵچون وتوڕەبوون،وەک قسەکردن لەسەر بابەتەکەو دۆزینەوەی چارەسەر بۆی نەک پەنگخواردنەوەی لەناو سینگ ودوایش دەربڕینی بە شێوازێکی ناڕیک وتوندوتیژ،جگە لەوە ھەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕۆتینی ڕۆژانە،کەوا بێگومان ئەمڕۆکە بۆتە دەردێکی گەورەی زۆربەی خەڵک،بەھۆی سەرقاڵ بوونی پیاو وژن بە ئیشوکار یان مانەوەی ئافرەت لە ماڵەوە،ئەمە وادەکات ھەریەک لە پیاو وژن بێزاربن لەو ڕۆتینەی ژیان، چاکترین ڕیگەی چارەسەریش گۆڕینی ئەم ڕوتینەیە بە ئەنجامدانی گەشت وسەفەرکردن بە شیوەیەکی ڕیکوپێک وەک بۆ نموونە ھەفتەی جارێک بۆ دەرەەوی شارو دوو سێ شەو جارێک بۆ سەردانی خزموکەس ودۆستان،چارەسەرێکی تر ئەگەرچی لای ھەندێک کەس پەسند نیە بریتیە لە دوورکەوتنەوەی ژن ومیرد بۆ ماوەیەک (ئەمە لە کاتێکدا یەکێک یان ھەردووکیان تووشی وەڕسی سێکسی بوونە،کە ھۆیەکەی گرفتێکی دەروونیکۆمەڵایەتیە) لەم دوورکەوتنە ھەریەکەیان نرخ و پێویستی ئەویتری بۆ دیاردەکەوێت،ھەروەھا لەم ماوەیە ھەوڵبدەن بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەیەک نەکەن وھەریەکەشیان چەند گۆڕانێک لە ڕوخساروئاکاریان دروستبکەن وەک گۆڕینی ستایلی قژو بەژن ڕێکی وجلوبەرگی نوێ&  .ھتد. 

ھۆکارێکی تری گرنگ بۆ دوورکەوتنەوە لە وەڕسی بریتیە لە گرنگیدان بە کات وشوێنی ئەنجامدانی چالاکیە سێکسیەکان،وەک بڕیاردان وخۆئامادەکردنی پێشەکی بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەودابینکردنی کات وشوێنێکی ھێمن،سەرەڕای جلوبەرگی تایبەت وبۆنی خۆش. 

لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە بڵێین شتێکی سروشتیە،کە ژیانی ھاوسەرێتی بە چەند قۆناغێکی وەڕسی وبێزاری سێکسی تێپەڕێت،چونکە ژیان لە گرفت وناخۆشی بەدەرنیە،بەڵام گرنگ ئەوەیە ھەردولا بزانن ئەم گرفتە کاتیەوھەموو کات چارەسەری شیاوی بۆ بدۆزنەوە.
وەرگیراوە بە سوپاسەوە
 
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
وەڕسی سێکسی پاش ژیانی ھاوسەری وەڕسی سێکسی پاش ژیانی ھاوسەری بواسطة User Home4T on أغسطس 07, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف