جەڵتەی قاچ: ھۆکارو نیشانەکانی..!

ماڵپەڕی ماڵێک بۆ تەکنۆلۆژیا Home4T.coM


     جەڵتەی قاچ: ھۆکارو نیشانەکانی..!

جەڵتەی قاچ لەناکاو تووشی ھەندێک لەمرۆڤەکان دەبێت بەبێ ھیچ نیشانەیەکی دیار و ئەمانەش ھۆکارەکانی تووشبوون بەو نەخۆشیەن کە بەھۆی دوو ھۆکاری سەرەکیەوەیە ئەوانیش: 

* ھۆکاری یەکەمی جەڵتەی قاچ: بەھۆی سستبوونی دەمار و ماسولکەکانی قاچ چونکە ھەرکاتێک مرۆڤ لەجوڵەدا بێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ھاتوچۆکردنی خوێن لەناو دەمارەکان و گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ، بەڵام بەھۆی پشووی درێژخایەن یاخود بەھۆی نەشتەرگەری دوورودرێژ و سستبوونی درێژخایەنەوە رێگری دەکات لەھاتوچۆکردنی خوێن.

* ھۆکاری دووەمی جەڵتەی قاچ: رۆیشتنی خوێنە بەرەو دەمارەکانی قاچ و کەمی توانای گرژبوونی دڵ و جەڵتەی خوێنبەرەکان کەئەوەش وادەکات ھاتوچۆکردنی خوێن لەئاستی پێویستدا نەبێت ئەوەیش بەھۆی پیسبوون یاخود نەخۆشی شێرپەنجە یان خواردنی حەپی دژی دووگیانبوون.

نیشانەکانی جەڵتەی قاچ:
پێدەچێت جەڵتەی دەمارەکانی قاچ دروست بێت بەبێ دەرکەوتنی ھیچ نیشانەیەک بەڵام ئەگەر جەڵدە لەراندا دروستبوو ئەوا قاچەکان شین دەبنەوە و ئەگەر جەڵتەکە لەناوچەی خوار ئەژنۆدا بێت ئەوا ھەست بەئازاردەکرێت و ھەندێک جار جەڵتەی قاچ لەگەڵ شەپۆلی خوێن دەڕوات و دەگاتە سییەکان و دەبێتە ھۆی گیرانی دەماری سییەکان و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار لەسنگ و تەنگەنەفەسی و بورانەوە و تەنانەت  مردن.

چارەسەری جەڵتەی قاچ: 
سەرباری ئەو دەرمانانەی پزیشک رێنوێنی دەدات بۆ رێگریکردن لە جەڵتەی قاچ یاخود بەکارھێنانی گۆرەوی تایبەت بۆ یارمەتیدان لەکەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەڵتەی قاچ یاخود شینبوونەوە و ئازار، دەکرێت ھەرکاتێک مرۆڤ پشوویدا بۆماوەی پانزدە دەقیقە قاچی بەرزبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی فشاری دەمارەکانی قاچ لەگەڵ ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی لەپێناو باشترکردنی ھاتوچۆکردنی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی قاچ.

ئا / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
جەڵتەی قاچ: ھۆکارو نیشانەکانی..! جەڵتەی قاچ: ھۆکارو نیشانەکانی..! بواسطة User Home4T on سبتمبر 10, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف