پرۆتین چیە؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM



🔴 What is protein ???
🔴 پڕۆتین چیە؟؟؟
ئایا پڕۆتین زیانی هەیە وەک کە خەڵکی باسی ئەکات؟؟؟

پرۆتین : ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ زۆریك له‌ خه‌لكی كوردستان به‌ پیر و گه‌نج و منداڵ كاتیك ناوی ده‌هێنریت یاخود یاریزان به‌كار ده‌هێنێ ئه‌وان به‌ جۆریكی جیاواز و دوور له‌ ڕاستی لێكدانه‌وه‌ بۆ ده‌كه‌ن ( واده‌زانن پرۆتین ئه‌بیت هۆی نه‌زۆكی ماده‌یكی كیمیای یاخود ماده‌یه‌كی زیان به‌خشه‌ وه‌ هه‌ندیك پێی وایه‌ راسته‌وخۆ به‌ خواردنی ماسولكه‌كان گه‌شه‌ ئه‌كه‌ن )

به‌ڵام پرۆتین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابیته‌ هۆی نه‌زۆكی پرۆتین به‌ ته‌واو كه‌ری خواردنه‌كان دا ئه‌نرێت واتا ئه‌وه‌ی له‌ خواردن تۆ ده‌ستت ده‌كه‌وێت ته‌نها برێكی كه‌م له‌ ماده‌كانه‌ ئه‌مه‌ش پێداویستی له‌شی یاریزانیكی له‌ش جوانی دابین ناکات بۆیه‌ ماسولكه‌كان به‌ردوام پرۆتینێكی كه‌م و وزه‌یه‌كی كه‌میان بۆ ده‌چێت

به‌لام پرۆتین ئه‌بیته‌ دابین كردن و تێر كردنی ماسولكه‌كان به‌مه‌ش ماسولكه‌كان له‌ پوكانه‌وه‌ و هیلاك بون ئه‌پاریزیت

ئه‌مه‌ش سوده‌كانی پرۆتین به‌گشتی

① هێز و وزه‌ ئه‌به‌خشێت به‌ یاریزانن.

② دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز و ئیسراحه‌ت بۆ عه‌زه‌له‌كان (ماسولكه‌كان) كه‌ له‌ كاتی یاریكردن ماندوو ئه‌بن.

③ ده‌ركردنی هه‌ر ماده‌یه‌كی ژهراوی كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی تیك چونی ماسولكه‌كه‌.

④ یارمه‌تی به‌ هێزبوونی ماسولكه‌كان ئه‌دات.

⑤ زیاد بوونی خۆ ڕاگری لە‌ كاتی یاریكردندا كه‌ وا ئه‌كات به‌ ئاسانی هه‌ناسه‌ بدات و هه‌ناسه‌وه‌ر بگرێت.

⑥ دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی له‌ش و شێوه‌ی پێستی له‌شت بۆ حاڵه‌تی ئاسای پێش ته‌مرین كردن و جوان كردنیان.

⑦ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ باشتر سوود وه‌رگرتن له‌ خواردنه‌كانی رۆژانه‌ت.

⑧ جێگه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ یاریزان له‌ كاتی مه‌شق له‌ ده‌ستی ئه‌دات.

⑨ یارمه‌تی یاریزان ئه‌دات ماسولکەکانی زوتر گه‌شه‌ بكات ئه‌گه‌ر  به‌رنامه‌ی رێك و پێك به‌كار بئێت.

🔴 زۆرترین ڕێژەی پڕۆتین لە نیسک و هێلکە و بادەم دا هەیە لە سروشتدا .

بەهیوای سوود
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
پرۆتین چیە؟ پرۆتین چیە؟ بواسطة هـەڵـۆ سـەلمان on ديسمبر 02, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف