جگه لە کوێری ، هەر نەخۆشیەکی تری چاو ت هەیە دومەلان چارەسەری ئەکات ..

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

سودەکانی دۆمەلان

جگه لە کوێری ، هەر نەخۆشیەکی تری چاو ت هەیە وەک
چاو کزی ، دور بینی ، نزیک بینی ، ئاوی ڕەش ، ئاوی سپی ، گۆشتی زیاد ،وەرە خوارەوەو بخوێنەوە .

یەکیک لە گیا دەرمانیەکان دوومەلانە
دوومەلان : جۆریکی باشی قارچکه ، شێوەی وەک پەتاتەیه ، لەکاتی هەبوونی باران لە پایز و بەهاران هەیه لە دەشتەکان و خاکە نەرمەکان دەردەکەوێت ،
، دەتوانم بڵێم موعجیزەیه
باشترین دەرمانی چاو کزیه
چۆنیەتی ئامادە کردنی دەرمانەکە
دومەلانەکە بەچەقۆ بەشێکی لێدەبڕی بۆ ئەوەی کاتیک دەیخەیته سەر پشکۆی ئاگر ئاوی دوومەلانەکه لەو جیگایه کۆدەبێتەوە و دەتوانی لەڕیگەی سرنجێکی پزیشکیەوە ئاوەکەی بگریت و بۆ چاو بەکاری بهێنی
بەکار هینانی /
ئاوی دومەلان زۆر چاو دەکزێنێتەوە تەنها دە "۱۰" شەو بەکار دێت و دە "۱۰" شەو بەکاری ناهێنی بەم جۆرە سێ جار دووبارە دەکرێتەوه
لە فەرمایشتێک پیغەمبەر دەفەرموێ دوومەلان هەموو نەخۆشیەکی چاو لادەبات جگە لە کوێری
مانای ، ئاوی سپی ، ئاوی ڕەش ، گۆشتی زیاد ، چاو سووری ، و هەموو نەخۆشیەکانی تر 


---------------
زانیاری زیاتر 

دۆمەڵانی کوردستان لە گرانترین خواردنەکانی جیهانە سودەکانی .........
دومەڵان جۆرێکە لە قارچکێکی ناوازە و گران کە زیاتر لە 15 جۆر پرۆتین و ڤیتامینی لەخۆ گرتووە. لە دومەڵاندا هیچ جۆرە دەستکارییەکی جنتیکی نەکراوە و هیچ چەشنە پەینێکی کیمیایی بەکار نابرێ، بۆیە یەکێکە لە گرانترین خواردن و دەرمانەکانی جیهان.
مرۆڤ زۆر هەوڵی داوە دومەڵان لەڕێی کشتوکاڵەوە زیاد بکرێ، بەڵام بێ ئەنجام بووە و هیچ دومەڵانێکی دەستکرد،
دومەڵان شێوەی لە پەتاتە دەچێ، قەبارەی لە هەندی لە گوێزێکەوە بۆ پرتەقاڵێک دەگۆڕێ و زیاتر لەگەڵ رەگی گژوگیا و درەخت بەتایبەت دەوەن و بەڕوو دەڕوێ . دومەڵانی سپی لە ساڵی 2009 لە ئەمەریکا کیلۆی بە 10200دۆلار فرۆشراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە زانستییەکانیش. ئانتی بایۆتیک و ئانتی ئۆکسیدانی ناو دومەڵان سوودی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و جگەر هەیە.
نرخی کیلۆیەک دومەڵان لە کوردستانی باشوور لەنێوان 10 بۆ 30هەزار دینارە و ، لە فەرەنسا و بەریتانیا هەر کیلۆیەکی 100 بۆ 200 دۆلارە.
لە کوردستان تەنیا بۆ خواردن بەکاری دێنن، بەڵام لە وڵاتانی تر بۆ دەرمان و بۆنیش بەکاری دێنن. یەکێک لەو مادە گرنگانەی لەناو دومەڵاندا هەیە، مادەی ئارگوتیونینە کە ئانتی ئۆکسیدانێکی بەهێزە و بەپێچەوانەی هەموو ئانتی ئۆکسیدانەکانی تر لە کاتی کوڵان و برژان لەناو ناچێ و بەهەر شێوەیەک بیخۆن کاریگەریی باشی بۆ تەندروستی هەیە.
دومەڵان چەندین جۆر و رەنگی هەیە وەک خۆڵەمێشی، رەش، مۆر و تەنانەت سپی، بەڵام باشترین و بەتامترینیان رەنگی رەش یان مەیلەو رەشە و خۆڵەمێشییە و زیاتر لە کوردستان دەڕوێ. باشترین دومەڵانی جیهان و کوردستان ئەو دومەڵانەیە لە نزیک رەگی داربەڕووەکان دەڕوێن، چونکە کوردستان خاوەن گەورەترین دارستانی بەڕووی رۆژهەڵاتی ناوینە، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە دومەلان قازانجی ئەوتۆی نەبووە و هەمان مامەڵەی رێواس و کەنگەری لەگەڵ کراوە، بەبێ ئەوەی وەزارەتی پەیوەندیدار یان بازرگانەکان بیر لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بکەنەوە، چونکە لە ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو خواستی زۆری لەسەرە.
دومەڵان لە 5 بۆ 30 سەنتیمەتر لەژێر زەوی شین دەبێ و لە هەموو ئەو شوێنانە خاکەکەی کەمێک بەرز دەبێتەوە بۆیە دەتوانین بڵێین وشەی دومەڵان لە وشەی دمەڵ و دومەڵ واتا شوێنی بەرز گیراوە.
لەهەرێمی کوردستان لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان بەربڵاوە .
----
ماڵپەری خانمان ماڵیک بۆ خانمان ..
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
جگه لە کوێری ، هەر نەخۆشیەکی تری چاو ت هەیە دومەلان چارەسەری ئەکات .. جگه لە کوێری ، هەر نەخۆشیەکی تری چاو ت هەیە دومەلان چارەسەری ئەکات .. بواسطة Halo Salman on يناير 24, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف