داوای راگرتنی پێگە سێکسییەکان دەکرێت لە هەرێمی کوردستان

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM



یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان داوا لە لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەکات سەرجەم پێگە سێکسییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابخەن.

بەپێی نوسراوێكی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، کە ئاڕاستەی هەریەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کراوە و  کە عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکات " له‌ پێناو پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان‌، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌‌، پاراستنی گه‌نج‌ و لاوان و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزانیی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بێ‌ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ‌ و نه‌رێنیی له‌سه‌ر گه‌نجان ‌و كۆمه‌ڵگه‌ دروست كردووه‌."

لە نوسراوەکەدا هاتووە، به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی به‌ها ئه‌خلاقییەكانی ناو كۆمه‌ڵگه‌، تکامان وایە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و جیهان، ره‌زامه‌ندی دەرببڕن و كاری پێویست بکەن بۆ راگرتنی په‌خشی پێگە‌ ئابڕوبه‌ره‌كان، کە مەبەست لێی(پێگە سێکسییەکان)ە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
داوای راگرتنی پێگە سێکسییەکان دەکرێت لە هەرێمی کوردستان داوای راگرتنی پێگە سێکسییەکان دەکرێت لە هەرێمی کوردستان بواسطة User Home4T on يناير 24, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف