منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟!

منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟!
ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە بۆ دڵنیابوون
1-لەکاتی یاری کردن لەگەڵ مناڵەکەت قسەی لەگەڵ بکە و بەبێ دەنگی یاری لەگەڵ مەکە
2-هەستی باوەڕ بەخۆبون بە مناڵەکەت ببەخشه کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت بە ئارامی دایبنیشێنەو بە نەرموونیانی قسەی لەگەڵ بکه نەک بەشێوەی فەرمی
3-دڵنیایە مناڵەکەت هەمیشە گوێ بۆ قسەکانت دەگرێ چ لەکاتی ڕاهێنان بێ یان کاتیتر..
4--کاتێک مناڵەکەت وڵامت ئەداتەوە زیاتر هانی بدە تا متمانەی زیاتری بەخۆی هەبێ
5--وشەی جوان و سادەو ئاسان بەکاربێنە لەگەڵ تەمەنی مناڵەکەت گونجاوبێت و لەئاستی ئەو زیاترنەبێ
6--بەزاراوەی دروست لەگەڵ مناڵەکەت بدوێ،دووربکەوە لە بەکارهێنانی وشەی ئاڵوز کە توانای فێربوونی نەبێ
7--لە ژوورێکی بێدەنگدا لەگەڵ مناڵەکەت دابنیشە کاتێک ڕاهێنانی پێدەکەیت،دوور لە ژاوەژاو و هەر شتێک کە سەرقاڵی بکات
8--قسە لەگەڵ مناڵەکەتدا بکە لەبارەی ئەو کارو هەڵوێستانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات یان دەیابینێت
9--کاتی تەواو بە منالەکەت بدە بۆ وەلام دانەوە،پەلە پەلی لێمەکە با نەشلەژێت و نەتوانێ وەڵام بداتەوە
10-ئەم کارە تەنها لەگەل مناڵەکەت بکەو ڕووبەڕووبە لەگەڵیدا،چونکە بەم شێوەیە زیاتر ئارەزووی گوێگرتنی دەبێ
11--هاوکاری منالەکەت بکە بۆ گرێدانەوەی ئەو دەنگانەی دەیانبیستێت له گەڵ ناوی ڕاستەقینەی وشەکان،واتە ئەو شتانەی دەنگەکانیان بۆ بەکارهاتووە
12--هەوڵ بدە هەموو هەستەوەرەکانی منال بەکاربهێنت و سوودیان لێوەربگریت لەکاتی ڕاهێنانی منال ب قسەکردن
13--ئەگەر منالەکەت لە دەربڕیندا هەڵەی کرد یەکسەر لۆمەی مەکە،تەنها هەڵەکەی بۆ ڕاستکەوەو هانی بدە
14--کاتێک مناڵەکەت هەوڵی قسەکردن دەدات خێرا هانی بدە تا هەست بەوە بکات ئەم قسەیەی کارێکی باش و ئەرێنیە 
15--هەوڵی زیادکردنی وشەکانی بدە کاتێک مناڵەکەت دەڵێ ئۆتۆمبیل فێری بکە بڵێ ئۆتۆمبیلی گەورە یان ئۆتمبیلی بابە
16--هانی مناڵەکەت بدە لاسایی ئەو دەنگانە بکاتەوە کە لە ژینگەی دەوروبەریەوە دەیانبیستێت
مالپەری خانمان.. 
xanman.home4t.com
#دکتۆر_ئاوات_واژەیی
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟! منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟! بواسطة Halo Salman on يناير 13, 2020 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف