هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێ .•

هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێ .
👩🏻🌸👱🏻‍♀️
وشکبوونەوەی جەستە و نەمانی چەوری و بەکارهێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر لە هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێیەکانن، جگەلەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە، زۆرکات ئازاری هەیە و زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت.
*
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێکردووە، لەگەڵ خستنەڕووی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.

هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێیەکان :
.
- زیادبوونی کێشی لەش و قەڵەوی، کە فشاری زیاتر لەسەر پاژنەی پێ دروستدەکات .
*
- کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەدا
*
- لەپێکردنی پێڵاوی هەڵە واتە پێڵاوەکە بچوک بێت یان گەورە .
*
- تێکچوونی سوڕی مانگانە کاریگەریی لەسەر هۆڕمۆنەکان دەبێت و پێستی جەستە و قاچ تێکدەچێت .
*
- لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر .
*
- شۆردنی پێیەکان بەهەڵە، بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم زیان بە پێستی جەستە و پاژنەی پێیەکان دەگەیەنێت .
🌸
چارەسەرکردنی:
.
بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن و سرکەی سێو، هەردوو لە دەفرێکی گەورەدا تێکەڵبکرێت، بۆماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک قاچ لەناویدا بێت، دواتر بەردی قاچ بەکاربهێنرێت و بە خاولییەک وشکبکرێتەوە، هەفتەی دووجار پێش خەوتن ئەم کارە بکرێت .
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێ .• هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنەی پێ .• بواسطة Halo Salman on فبراير 10, 2020 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف