🔺 خەمۆکی ((Depression))
🔺 خەمۆکی ((Depression))
خەمۆکی واتا Depression تێکچونی بواری دەرونیە(ICD-10 F3) کە سەر بە کۆمەڵی نەخۆشیە دەرونیەکانە (psychiatric disease)
خەمۆکی نەخۆشیەکی گشتی بواری دەرونیە، کە بەپێی نوێترین بڵاوکراوەی (تەندروستی 2011 فینلاندی) ڕێژەی توشبونی ژنان (7%) و زۆرترە وەک لە پیاوان کە (%4). هەروەها خەمۆکی بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی (لێکۆڵەرانی زانکۆی ئوسترالی Queensland کە لە ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی فینلانی؛ هێلسنگی سانۆمات 2013 بڵاوکراوەتەوە ) ڕێژەی توشبوان بە نەخۆشی خەمۆکی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا زیاترینە لە وڵاتانی دونیا.
مەبەست لە خەمۆکی زۆربەی جار نائومێدی جۆراوجۆرە، سەرنەکەوتن یان لە دەستدانی ئەو شتانەی پەیوەند بە سروشتەوە و تێپەربونی هەستەوەیە. ئەوشتانەی تێپەر ئەبن و بواری دەرونیان دابەزاندوە مەرج نیە هیچ پێویستیان بە چارەسەر بێت. بەگشتی خەمۆکی سەرچاوەکەی کێشەی جۆراوجۆری چارەسەری بنیاتنەرن یان یارمەتیدەرن بۆلەدەستدانی ئەو ئومێدانەی ناواقعین وە بۆ داماڵینی ئەوانەی کە پێی ناگەن. ووشەی خەمۆکی بەگشتی یانی درێژخایەن، هەندێک جار چەند هەفتە یان چەندساڵێک دەخایەنێ کە بواری دەرونی دابەزاندوە، یان هەستی قوڵی نیشانەکانی خەمۆکیە. خەمۆکی نەخۆشیەکی دەرونیەو دیاردەیەکی کاریگەرە لە کۆمەڵگادا، پزیشکی سایکۆلۆجی کۆمەڵایەتی لێکۆڵەرلە زانکۆی هێلسینکی لێکۆڵینەوەی خەمۆکی کردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکەی خەمۆکی لە کولتورە جیاوازەکاندا بەشکڵی جیاواز دەردەکەوێت، کە خەمۆکی وەک یەکێک لە نەخۆشیەکانی خەڵک لەکۆمەڵگادا چاولێدەکرێت، کە لە کولتوری کۆمەڵ بۆنمونە لە ئەفریقا خەمۆکی هەمیشە بەزەحمەت ئەناسرێت! کە بێگومان لە زۆربەی خۆرهەڵتی ناوەراست هەروایە. وەک فەردێک لە کۆمەڵگادا هەر کەسەو خۆی بەرپرسە لە وەی بەسەری دێ، هەروەها لە سەرنەکەوتنەکانیدا لە ژیان، لە تەواوی بێ ئومێدی..هتد. لە خراپترین حاڵەتی دا وەک ئاستی خەمۆکی قورس و درێژخایەن، ڕەنگە نەتیجە کەسەکە خۆی بکوژێ! هۆکارەکەی نەبونی هۆشیاریە لە سەرنەخۆشیە دەرونیەکان و نەزانینی پەنابردنە بۆ لای کەسی پسپۆر.
✅ خەمۆکی؛ بریتیە لە حاڵەتی هەوکردنی مێشکەکان، کە سەرباری ئەوەی کێشەی بواری دەرونی و نەخۆشیەکی گشتی دەرونیە،هەرروەها سترێسی (stress) هەواگۆڕکێ و سترێسی (stress) نیترۆسەتیڤیسێتە ( Siwek ym.2013 ). هەروەها ئەنتی ئۆکسیدانت (antioxidant) واتا دژە ئۆکسیدانت (کە ناوەرۆکی ئەنزیم و ڤیتامینC و ڤیتامین E هتد..دەگرێتەوە) وە ئەنتی ئینفلامەتۆری (دژە هەوکەرەکان؛کە گۆڕانکاری ناو لەشە، کە بەهۆی میکرۆبەوە نین) چارەسەری خۆراک بەرئەگرێت، کەمی ئەکاتەوە وە خامۆشی ئەکات درێژخایەن پلە بە پلە، هەوکردنەکەو سترێسی هەواگۆڕکێ. چارەسەری خۆراکی، بەتایبەت ڕۆنی ماسی ئۆمیگا ٣ ( Omega-3 ) ترشەچەوریەکان، کە چەندین سودی تریان هەیە، نمونە: بۆ چاو، بەرزی فشاری خوێن، بۆ خراپی سوڕی خوێن، بۆ ئازاری جومگە، بۆحەساسیەت و رەبو، بۆ شەکرە، بۆ پسۆریاس نەخۆشی پێستە، خەمۆکی هتد. لە وڵاتە ئەوروپیەکان زۆربەی کەس ئەیخوات، هەرچەند لانی کەم دوو جاریش ماسی ئەخۆن لە هەفتەیەکدا.
✅ حاڵەتی خەمۆکی بە پێی جۆری نیشانەکانی و قورسی و خایاندنی نەخۆشیەکە دابەش دەکرێیت بۆ٣بەش؛ خەمۆکی سوک، خەمۆکی مام ناوەندی وە خەمۆکی قورس. خەمۆکی مەیلدارە تازەبێتەوە لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیاندا. ناسینەوەی حاڵەتی خەمۆکی و چارەسەری پێویستەو ماوەیەکی زۆرە پێشبینیکراوە.
* خەمۆکی سوک:
کەسی توشبوو بە شێوەیەکی گشتی ئەتوانێت هێشتا کار بکات یان بخوێنێت هەر چەند پێویستی زەحمەتی زۆرە.
* خەمۆکی مام ناوەندی:
کەسی توشبوو زۆربەی کات پێویستی بە مۆڵەتی نەخۆشی هەیە، چونکە کارو توانای کارکردن بە شێویەکی بەرچاو دابەزیوە، کەسەکە هەست ئەکات کە داهاتوو ئومێدی نیە.
* خەمۆکی قورس:
ئەم خەمۆکیە قورسە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای کارکردن، کێشەی پەیوەندی ئینسانەکان و خۆشی ژیان بونی نامێنێت لای کەسەکە. بیرکردنەوەکان پەیوەند بە مردن ئەبێتە شتێکی ئاسایی. لەم خەمۆکیە قورسەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوانە ئازارو مەینەتی هەستکردنە بەوەی کە لەژیاندا خۆی لەناوبەرێت. ئەم کەسانە چارەسەریان لە نەخۆشخانە بە پێویست دەزانرێت.
_ خەمۆکی قورس؛ ئەبێتە هۆی زیادبونی نەخۆشی بیر چونەوە (dementia)و شەلەلی مێشک و نەخۆشی فشاری خۆێن و نەخۆشی دڵ و مەترسی نەخۆشی فێ و مەترسی مردنی نەخۆشی شەکرە. لەبەر ئەو هۆیانە کەسی توش بو بە خەمۆکی دەبێت مێشکەکانی بەکار بهێنێت و وە لەونەخۆشیانە خۆی بپارێزێت بە خواردنی زیادە وەک چەوری ماسی ( etyyli-EPAa ) و بەربەرینیە و کارنۆسینیە و ڤیتامین سی و ئی ( C- & E-vitamin) و مەگنسیۆم، ڤیتامین بی و فۆلی ئەسید واتا ڤیتامین بی نٶ ( B9-vitamin) ..هتد.
✅ هۆکارەکانی خەمۆکی:
خەمۆکی لە گۆشەنیگای نێورۆبیۆلۆجیکەڵ (neurobiological)، لە سروشتیدا هێتیرۆجێنیۆس (heterogeneous) ئەندامێکە قۆرسایی قەلەقی و دڵەراوکێ/ سترێس (stress ) ئەبێتە هۆی حاڵەتێکی هەوکردنی مێشکەکان و مەرکەزی دەمارەکان. لە زەمینەی نەخۆشی خەمۆکی ئەوەی هەیە بەزۆری شتێکی گەورەی چاوەڕوان نەکراوی ئومێدنەخوازراو، گۆڕانی هەلومەرجی ژیان، وەک جیابونەوە، نەخۆشکەوتنی خۆت یان نزیکەکانت، سەرکەوتنی بایەخدار یان هۆکاری زەختکەری درێژخایەنی تر. تەشخیسی خەمۆکی بە هیچ شێوەیەک گوێ نادات بە ێتیۆلۆجی (etiology) نەخۆشیەکان. هۆکاری بونی خەمۆکی بریتی بون لە تراومەی (trauma) مناڵی، کێشەی مادە هۆشبەرەکان، کێشەی جیابونەوە، هەلومەرجی کار، جۆرێکی بێ ئومێدی، نەخۆشی جسمی یان مردنی کەسە نزیکەکان. هەروەها لە تەشخیسی پسپۆڕی دەرونی (psychiatric diagnosis) وە گۆشەنیگای زانستی کاری ئەندامەکان واتا پاسۆلۆجی (pathophysiology)، بابەتەکە هەر خەمۆکیە وەک هەمو.
✅ نیشانەکانی خەمۆکی:
لە نیشانە سەرەکیەکانی خەمۆکی؛ بریتیە لە بێتاقەتی بواری دەرون وە بەڕونی کەمبونەوەی دڵگیری لە گەڵ ئارەزوی دەرونی، بە درێژایی شەورۆژ ئەم نیشانانە بێتاقەتی ئەکات و بەردەوامە لە ڕۆژێکەوە بۆ دوو هەفتە. حاڵەتی خەمۆکی تەنها دابەزینی بواری دەرونی نیە بە تەنها، بەڵکو مەرجی دەستنیشانکردنی خەمۆکی چەندین نیشانەی ترە لە هەمان کاتدا. لەو نیشانانە بریتین؛
١. دابەزین یان زیادبونی کێش بە شێوەیەکی بەرچاو
٢. بێ خەوی یان زیاد لەحەد خەوتن، کەسەکە رۆژانە هەست بە ماندوبون ئەکات یان حەزلەخەو دەکات و زەحمەتە کارەکانی بکات
٣. کەم بونەوەی جوڵەو بیرکردنەوە یان بە عەکسەوە هەروەها دڵتەنگی پەیوەند بە خەمۆکی و هەروەها زیادکردنی خواردنەوەی ئەلکحول
٤. تاقەت نەبون بۆ هەڵسەنگاندنی شتەکان یان نەگونجان وهەستکردن بەتاوان
٥. کەسەکە تەرکیزی بۆ ناکرێت یان زەحمەتی بڕیاردان وە دورکەوتنەوە لە پەیوەنی ئینسانەکان وبیرکردنەوەی سلبی لە ئینسانەکان
٦. نیشانەکانی ئازار وەک ئازاری پشت و ماسولکەکان و جومگەکان و ژانەسک و سەرێشە.
٧. گۆڕانکاریەکان لە هەڵسوکەوتی سێکس
٨. بئ ئومێدبوون و بیرکردنەوە لە مردن و خۆکوشتن، بیرکردنەوە لە کۆتایی هێنانی ئەم بەشمەینەتیانە.
✅ دەستنیشانکردنی/تەشخیسی خەمۆکی ؛
بۆ دیاریکردنی دەستنیشانی/تەشخیسی خەمۆکی، واتا ئاستی خەمۆکی نەخۆشەکە، فۆرمێک ئەدرێت بە نە خۆشەکە، چەند پەڕەیەکە کە ئەبێت پری کاتەوە کە پێ دەوترێت فەحسی خەمۆکی ( ( DEPS-Test کە دەستنیشانی خەمۆکی کەسەکە دەکات بەپێی سەرجەمی ئەو خاڵانەی کە لە وەڵامی فۆرمەکە دەستمان ئەکەوێت. بەزیادبونی خاڵەکان ئاستی قورسی خەمۆکی کەسەکە زیاد ئەکات. لانی کەم بە دەستکەوتنی ١٢خاڵ نزیکەی نیوەی، ئەوا تەشخیسی خەمۆکی کەسەکە دیاری دەکات.
زۆرگرینگە کە تێبینی ئەوە بکرێت؛ نەتیجەی ئەم تەشخیسە تەقریبەن نزیکمان ئەخاتەوە لە ئاستی خەمۆکیەکە، چونکە بری خاڵەکان ڕەنگە بگۆڕێت ئەگەر ڕۆژێکی تر ئەم فەحسەی بۆ بکەین. بۆ تەشخیسی خەمۆکی هەمیشەپێویستمان بەلێکۆڵینەوەی پزیشکی پسپۆر psychiatrist دەبێت. خەمۆکی نەخۆشیەکی ناو خەڵکە وەک نەخۆشیەکانی تر. بە پێی لێکۆڵەرەوەکان لە کوردستان و عێراق ڕێژەیەکی زۆر هەیە لە خەمۆکی، لەبەرنەبونی سەرژمێری ڕێژەی خەمۆکی نەزانراوە لە عێراق و زۆربەی وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ناوەراست چەندە.
✅ چارەسەری خەمۆکی:
کاتێ گومانمان لە خۆمانکرد کە خەمۆکیمان هەیە ئەبێت بەزوترین کات بچین بۆ لای دکتۆری پسپۆر، هەتا زوتر فریای خۆمان بکەوین چارسەرەکە زۆر ئاسانترە لەوەی درێژە بکێشێت و ببێت بە خەمۆکی درێژخایەن. کاتێک نەخۆشیەکە بگاتە خەمۆکی درێژخایەن ئەوکات چارەسەریەکە بە دەرمان و ڕێنوێنی،ڕەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت. هۆکاری باش بۆ داواکردنی کۆمەکی کێشەی بواری دەرونی؛ کاتێک ئینسان ئەناڵێنێ/مەینەت ئەکێشێ بە دەست خەمۆکیەوە یان حاڵەتی خەمۆکی کەسەکە یەکەم جارە، کەسەکە ڕەنگە بیر لەوەبکاتەوە، کە دەبێت داوای کۆمەک وهاوکاری بکات لە کەسانی دەرەوە. کەواتە بیرکردنەوەی کەسەکە لەمە ڕەنگە بەڵگەیەکی زۆرباشبێت کە داوا لە پڕۆفیشناڵی (professional) بواری تەندروستی بکات بۆهەڵسەنگاندنی ئاستی قۆرسی خەمۆکیەکە. بە پێچەوانەوە گەر کەسەکە داوای کۆمەک نەکات، ئەوا گرینگی چارەسەری تەندروستی لە دەست ئەدات ئەوانەش بریتین لە مەینەت کێشان، درێژخایاندنی خەمۆکی، ناشازی حاڵەتەکەی لە چاوپێشودا، گۆڕینی توانای کارکردنی کەسەکە بەرەو خراپبون، نائومێدی بیرکردنەوەکانی هەروەها زیاد بەخەمەوەبونی نزیکەکانی دەوروبەری.
خەمۆکی پەیوەنی هەیە بە چەندین جۆری هۆکارەکانی سترێس stress))کە توشی کەسەکە ئەبێت، بە ڕونی زیاد ئەکات کە کەسەکە لەژێر چارەسەردا نەبێت، لەوانە؛ مردنی کەسی نزیک یان توشبونی بە نەخۆشی قورس یان نەخۆشکەوتنی کەسەکە یان مەعەوەق بوون یان ڕودانی کارەسات وەک روداوی سەیارە یان لەدەسدانی کەسانی گرنگ و نزیک یان جیابونەوە یان خراپی باری ئابوری، بێکاری، هەژاری یان گۆڕانی جۆراوجۆری گەورەی ژیان.
هەلومەرجی ژیان کەپەیوەنیان بە کێشە دەرنیەکانەوەیە کە بە گشتی بریتین لە کورت خایاندنی نیشانەی دڵتەنگی و نیشانەی خەمۆکی ونیشانەکانی هەڵسوکەوت کردن، لەوحاڵەتانەی کە تیایدا دەرئەکەوێت، ئەوانەی کەپێاندەڵێن کێشەی خۆگونجاندن. بەگشتی نیشانەکان لە ٣ مانگدا گەشە دەکات لە دەرکەوتنی هۆکاری سترێسی stress)) لە ژیانی ئینسانەکەدا.
✅ چارەسەری خەمۆکی بە دەرمان:
دەستپێکردنی چارەسەری دەرمان، لەم ڕۆدا ئەتوانرێت حاڵەتی خەمۆکی بەسەرکەوتوانە چارەسەربکەین لە ڕێگای چارەسەری دەرونی (بە گفتوگۆ) یان لە ڕێگەی چارەسەری دەرمان. بە زۆری هەردوکیان بە کاردەهێنین. لێکۆڵینەوەکان ئیشارەت بەو ئاراستەیە دەدەن، کە دەرمانەکانی خەمۆکی نیشانەکانی خەمۆکی خێراتر چارەسەر ئەکەن لە چاو چارەسەری دەرونی. بەڵام چارەسەری دەرونی کاریگەریان لەلایەن خۆیانەوە درێژتربێت. بە چارەسەری دەرمان ئەتوانین نیشانەکانی کەم بکەینەوە بە ڕادەی دوو لە سەر سێ. لە دەرمانە جیاوازەکانی خەمۆکی لە نێوان خۆیاندا جیاوازیەکی بەهێزی بایەخداریان نیە. پزیشک دەرمانی خەمۆکی هەڵ ئەبژێرێت بە پێی زانیاری حاڵەتی خەمۆکی نەخۆشەکەوە، هەروەها کاریگەری جۆری دەرمانەکە و ئیمکانی کاریگەری تری دەرمانەکە (side effect).
لە چارەسەری پزیشکیدا چارەسەری خەمۆکی بە دەرمان هەمیشە پزیشکەکە دیاریدەکات، لە سەر بنەمای تەشخیس و بەپێی بەرنامەی چارەسەرکردن. زۆرگرینگە بە پێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە بەدیبێت. گرنگترین گۆشەنیگای نەخۆشەکە ئەوەیە کە چارەسەریەکە بەهێزو کاریگەری جانبی کەم بێت. دەرمانی خەمۆکی کاریگەریان بۆ سەر نیشانەکانی نەخۆشەکە دوو هەفتە ئەخایەنێ، واتا پاش دوو هەفتە ئەوکات دەرمانەکا کاریگەری هەست پێەکرێ. چارەسەریەکە زۆر ئەخایەنێ، یەکەم حاڵەتی خەمۆکی چارەسەری بە دەرمان ئاستی مام ناوەندی ٤ بۆ ٩ مانگ دەخایەنێ بۆ چارەسەری. هەلومەرجی نوێبونەوەی خەمۆکی ڕەنگە چەندجارێک تازەبێتەوە، ئەوسا پزیشک بەپێی حاڵەتەکە بۆماوەیەکی دورودرێژ یان بە بەردەوامی دەرمانی بەرگرتن لە نەخۆشیەکە بۆ نەخۆشەکە ئەنوسێت.
✅ سەرچاوەکان:
- Masennusklinikka, Msennus ja sen oireet, Masennuksen hoito. 2014. http://www.tohtori.fi
- Psykoterapiakeskus. Psykoterapikeskus. 2013. vastaamo.fi
- Medicine Net.com 2014. http://www.medterms.com/script/main/art.asp?articlekey=11291
- Tohtori Tolonen. Artikkeli. 2013.
- Masennus ja siitä Toipuminen. Potilasopas. 2011.
- Masennus. 2012. Wikipedia.org
- DUODECIM. Terveyskirjasto. 2014. www.terveyskirjasto.fi/terveyskirjastn (wargirawa)
وەرگیراوە
بەهیوای سوود بینن
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
🔺 خەمۆکی ((Depression))
بواسطة Halo Salman
on
نوفمبر 27, 2020
Rating:
ليست هناك تعليقات