دروست کردنی کولیچەیەکی شاز

ئازیزان
لەبابەتی ئەمجارە دروست کردنی کولیچەیەکی شازم بۆهێناون بەقیاسەوە

بۆهەویرەکەی
1-یەک کیسە ئاردی بوشلەر
2-دووپەرداخ ئاوو
3-دووپەرداخ زەیت
4-یەک کیسە پیکی پاودەر
کەمێ خوێ

تێبینی:ئاردی ئاڵتون سا تۆزێ کەمتر لەوقیاسە ئاوو ڕۆنی ئەوێ
بەڵام ئاوەکەی هەرچەند بو ئەبئ ڕۆنەکەشی ئەونەبئ
بئ کەم و زیاد
گەر ئاوەکەی زیاتر بئ ڕەق دەرئەچێ
گەر ڕۆنەکەشی زیاتر بئ هەڵئەوەرێ و زۆرناسک ئەبئ

بۆناواخنەکەی

1-گوێزی کاکڵە
2-گوێزهند
3-شەکری هاڕاو واتا تۆز
4هێلی هاڕاو
5-دارچینی
6-دەرمانی کولیچە

تێبینی:هەر پێداویستەیەک حەزت لێی نیە ئەتوانی تێی نەکەی

کە هەویرەکە ئامادەبو دایئەنیین بۆ ماوەی نیوسەعات ئیسراحەت بکات
دواتر فڕنەکەمان گەرم ئەکەین و ئەتوانین بە قاڵب بیکەین ئەشتوانین بەدەست بیکەین 

کەتەواوبو  زەردێنەیەکی هێلکە لەگەڵ یەک کەوچک شیری گیراوە تێکەڵ ئەکەین و بەفڵچەیەک ئەیدەین لە بەشی سەرەوەی کولیچەکە


گەر شیری تێ بکەیت هێلکەکە ڕەنگەکەی دوای برژان زۆر زەددو جوان ئەبئ و ڕەش نابێتەوە
بەهیوای سود

وێنەکە وەرگیراوە

ئامادەکردنی shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
دروست کردنی کولیچەیەکی شاز دروست کردنی کولیچەیەکی شاز بواسطة Unknown on يونيو 16, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف