ڕێگایەکـــــی ئاسان بۆخاوکردنەوەی قژ

ڕێگایەکی ئاسان بۆ خاوکردنەوەی قژ
هەندێک لەخانمان ڕۆژانە بە هەندێک ماددەی کیمیایی یان ئامێری کارەبایی قژیان خاو دەکەنەوە لەکاتێکدا ئەو ڕێگایانە زیان بە قژ دەگەیەنێت.
خانمان دەتوانن بە گیراوەیەکی سروشتی بە ئاسانی قژیان خاو بکەنەوە.
لێرەدا بە ئامادەکردن و بەکار‌هێنانی گیراوەیەک دەکەین، ئەم گیراوەیە قژت لە کێشەکانی وشکی، بژبوون و لوولی ڕزگار دەکات.
شێوەی ئامادە و بەکارهێنانی گیراوەکە :
کوپێک شیر گەرم بکە، بەڵام نابێت بکوڵێت، ئینجا کەوچکێک شەکری تێبکە و تێکی بدە، پاشان ٢٠ گرام خومرەی تێبکە و دووبارە تێکی بدە، ئینجا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک وازی لێ بهێنە تا دەبێتە گیراوەیەکی ئامادە.
پێویستە قژت تەڕ بێت و ئەم گیراوەیە بە جوانی لە قژت بدە بە جۆرێک هەموو پێستی سەرت و تاڵەکانی  بگرێتەوە، دواتر نایلۆنێک بدە بەسەرتدا بە شیوەیەک هەموو سەر و قژت دابپۆشێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گەرمبوونی قژت و ئەم گەرمییەش کاری خومرەکە چالاکتر دەکات، با ٢٠ خولەک ئەم گیراوەیە بەسەرتەوە بێت و دواتر بە ئاو بیشۆ.
ئامدەکردنی:
shanga bery


سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ڕێگایەکـــــی ئاسان بۆخاوکردنەوەی قژ ڕێگایەکـــــی ئاسان بۆخاوکردنەوەی قژ بواسطة Unknown on يونيو 15, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف