چەند ڕاهێنانێک بۆ ڕێگەگرتن لە چرچبوونی ڕوخسارت

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

پێست پاش تێپەڕینی تەمەنێک و بەکارهێنانی ماکیاژ و کرێمی زۆر لەهەمانکاتدابه‌هۆی ئاو هه‌واو كێشه‌كانی ژینگه‌وه‌، ره‌نگه‌ كه‌مێك زووتر له‌ ته‌مه‌نی خۆت ده‌موچاو تووشی چرچی ببێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری خۆت بیت و رێگه‌ له‌ چرچولۆچی ده‌موچاو بگریت هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ ئه‌م راهێنانانه‌ ئه‌نجام بده‌.

راهێنانی یه‌كه‌م:
برۆكانت رابكێشه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ چاوه‌كانت و سه‌یری خاڵێكی دیاریكراو بكه‌.

راهێنانی دووه‌م:
دوو په‌نجه‌ت له‌نێوانی هه‌ردوو برۆت راگیر بكه‌، دواتر راهێنان به‌چاوه‌كانت بكه‌ و ته‌ماشای ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌ بكه‌ به‌ به‌رزیه‌وه‌.

راهێنانی سێیه‌م:
ده‌سته‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر هه‌ردوو لای ناوچه‌وانت، پاشان مه‌ساجی پێبكه‌ به‌لای راست و چه‌پدا.

راهێنانی چواره‌م:
په‌نجه‌یه‌كت بخه‌ره‌ نێوانی لێوانته‌وه‌، پاشان ده‌م بكه‌ره‌وه‌ دایخه‌ره‌وه‌ چه‌ند جارێك.

راهێنانی پێنجه‌م:
چاوه‌كانت دابخه‌، پاشان سه‌رت بۆ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ بجوڵێنه‌ چه‌ند جارێك.




بەهیوای سوود

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند ڕاهێنانێک بۆ ڕێگەگرتن لە چرچبوونی ڕوخسارت چەند ڕاهێنانێک بۆ ڕێگەگرتن لە چرچبوونی ڕوخسارت بواسطة User Home4T on أغسطس 27, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف