لەکاتی سوڕی مانگانە ئەم شتانە مەکە

لە کاتی سوڕی مانگانە ئەم شتانە مەکە

گرنگە گە خانمان لەکاتی سوری مانگانەدا پارێزگاری ئارامی خۆیان بکەن، چونکە پەستان لەسەر ھۆرمۆنەکانی زۆرە بەھۆی سوری مانگانەوە تووشی زۆر حاڵەتی بێزاری و ئازار دەبێت.

پێش ھەموو شتێک کاتێک تۆ وەرزش دەکەیت، ھەوڵمەدە لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەست لەو وەرزشکردنە ھەڵگریت، چونکە ئەو راھێنانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازارەکە و کرژبوونی ئەندامەکانی لەش.

ھەوڵبدە خواردنەوەی شیر کەم بکەیتەوە، ھەرچەندە دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی کالسیۆم و زۆر بەسودە و راستە کرژبوونی سک ناھێلێت، بەڵام لەکاتی سوڕی مانگانەدا بەھۆی بوونی ترشی "ئەراکیدونیک" پێچەوانە دەبێتەوە و کاریگەرەکەی ، ھەر بۆیە لەو کاتانە شیری بادام بخۆرەوە.

لەکاتی سوری مانگانەدا ھەوڵبدە ھەموو ژەمەکانت بخۆ،  چونکە ئەگەر ژەمێک تەرک بکەیت لەو کاتەدا زیان بە گەدەت دەگەیەنێت و رێژەی ترشی تێیدا بەرز دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و ئازاری زۆر.

ئەو خانمانەی ھاوسەرگیریان کردووە،  ھەوڵبدەن بەھیچ جۆرێک لەگەڵ ھاوسەرەکانتان سێکس ئەنجام نەدەن چونکە زیانتان پێدەگەیەنێت بەتایبەتی بۆ دووگیانی!.

ھەوڵمەدەن زیادەخۆری لەخواردندا بکەن لەکاتی سوری مانگانەدا، چونکە زیانی ھەیە و بری پێویست بخۆ تا کار لە ھۆرمۆنت نەکات و کێش زیاد بکات.

بەھیچ جۆرێک لەکاتی سوری مانگانەدا مو لامەبە، چونکە زیان بە ھۆرمۆنی "ئیسترۆجین " دەگەیەنێت و ئازار زیاتر دەبێت.
بەھیچ جۆرێک دەرمان و چارەسەر بەکارمەھێنە، چونکە کاریگەری خراپ بەجێدەھێلێت.

دەست لە خواردنی سوێر و خوێ ھەڵگرە، لەکاتی سوری مانگانەدا زیاتر توشی ھەلئاوسانت دەکات

           

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
لەکاتی سوڕی مانگانە ئەم شتانە مەکە لەکاتی سوڕی مانگانە ئەم شتانە مەکە بواسطة Unknown on سبتمبر 04, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف