بزانە کەسێکی سەرنج ڕاکێشیت؟

کۆمەڵێک نیشانە بۆئەوەی بزانیت کە ئایا کەسێکی سەرەنجڕاکێشیت بۆ بەرامبەرەکەت یان نا.


نیشانەکان:

١. کەسەکە بەردەوام سەیرت دەکات و بەتایبەتی سەیری چاوەکانت دەکات.

٢. ئەو هەردەم لەگەڵتدا پێدەکەنێت و پیشانی دەدات کە زۆر دڵخۆشە بە بوونی لەگەڵ تۆدا.

٣. کەسەکە لە قاچەکانەوە تا سەرت سەیرت دەکات بێئەوەی هەست بەم حاڵەتەی بکات.

٤. لەوانەیە کەسەکە بەشێوەیەکی خۆنەویستانە برۆکانی بەرزبکاتەوە کاتێک کە تۆ دەبینێت. ئەم حاڵەتە زۆربەی کات ڕوودەدات مەگەر ئەوەی کەسەکە زۆر بەئاگا بێت و هەوڵبدات ئەم کارە نەکات.

٥. زۆربەی کات کە دەتبینێت لێوەکانی دەکرێنەوە.

٦. هەوڵدەدات تەرکیزی تۆ بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

٧. کاتێک کە دەتبینێت هەوڵدەدات خۆی چاک بکات.

٧. یەکێکی تر لە ئاماژەکانی زمانی جەستە ئەوەیە کە بەرەو ڕوی تۆدەوەستێت و ئەمەش پیشانی دەدات کە سەرسامە پێت.

٨. هەوڵدەدات لێت نزیکببێتەوە کاتێک کە گفتۆ و ڕاوێژ دەکەن.

٩. هەندێک کات، ئەو کەسە هەوڵدەدات دەستت لێبدات.

١٠. هەروەها، هەوڵدەدات یاریت لەگەڵدا بکات.

١١. پرسیاری زۆرت لێدەکات و دەیەوێت بزانیت کە تۆ کەسێکی بەبەهای لای ئەو.

١٢. یەکێکی تر لە ڕێگەکانی زانینی ئەوەی کە ئایا تۆ بۆ کەسی بەرامبەر سەرەنجڕاکێشی ئەوەیە کە تەرکیز بکەیتە سەری تا چی ڕادەیەک هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات لەگەڵ تۆ. ئەگەر کەسێک زۆر ئاسایی بوو لەگەڵتدا، ئەوا لەوانەیە واتای ئەوە بێت کە هیچ بیرت لێنەکاتەوە و سەرەنجڕاکێش نەبیت بۆ ئەو، بەڵام ئەگەر توشی دڵەڕاوکێ بوو ئەوا نیشانەیەکی بەهێزە کە تۆ سەرەنجی ئەوت ڕاکێشاوە.

١٣. هەمیشە هەوڵدەدات تا بتکاتە پێکەنین.

١٤. هەندێک کەس ڕاستەوخۆ بە کەسی بەرامبەر دەڵێن "سەرەنجڕاکێشیت".

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بزانە کەسێکی سەرنج ڕاکێشیت؟ بزانە کەسێکی سەرنج ڕاکێشیت؟ بواسطة Unknown on أغسطس 17, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف