ئەو ماددە زیانبەخشانەی هەیە لەناو کرێمی دەم و چاو دا

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

ئەو ماددە زیانبەخشانەی هەیە لەناو کرێمی دەم و چاو دا  

پێست بەگشتی
گەورەترین ئەندامی لەشمانە و بەنزیکەی دوو مەتر دووجایە.

ئەرکەکانی پێست
دەمانپارێزێت لە بەکتریا، ڤایرۆس، ماددەی ژەھراوی و لەناوچوونی ئەندامەکانی ناوەوەمان.
یارمەتیدەرە لە جێگیرکردنی پلەی گەرمی لەشمان
پارێزگاریمان دەکات لەوەی کە شلەمەنیەکانی ناو لەشمان لەکیس نەچێت
ئاو و خوێ دەکاتە دەرەوەی لەشمان
ئاو و چەوری کۆدەکاتەوە
دەمانپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکان
ڤیتامین دی دروست دەکات بەیارمەتی تیشکی خۆر
کاردەکات وەک گەورەترین ھەست بۆ نمونە ساردی، گەرمی، پەستان، دەست بەرکەوتن و ئازار

ئەو ماددانەی کەدەبێت خۆمانی لێبەدووربگرین لە کرێمی دەم و چاودا ھەن ئەمانە لایخوارەوەن

(40 - Alcohol, Isopropyl (SD
ماددەیەکی ووشکەرەوە و ناتەندروستە بۆ پێستمان کەوادەکات ئەو بەربەستە سرووشتییەی کەھەمانە لەسەر پێست لەناوی بەرێت و بەمەش بەکتریا و کەروو و ڤایرۆس ئاسانتر پێستی دەم و چاومان دەبڕن.


(DEA (diethanolamine), MEA (Monoethanolamine) TEA (triethanolamine
ماددەیەکە کە کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ھۆڕمۆنەکانمان و توانای ئەوەی ھەیە تووشی ژێرپەنجەی پێستمان بکات.
ھەروەھا لە ھەندێک شامپۆ و کرێمی ڕیشتاشین و کەفی خۆشتندا ھەیە

(DMDM Hydantion Urea (Imidazolidinyl
ماددەیەکە کەتوانای ئەوەی ھەیە تووشی ھەستیاریمان بکات (حەساسیەت) ھەروەھا تووشی ئازار ئێسک، خەمۆکی، سەر یەشە، ھیلاکی و تێکچوونی خەومان دەکات.


FD C Color Pigments
ڕەنگێکی دروستکراوی دەستکردە کە پڕە لە کانزای ژەھراوی.

Synthetic Fragrances
بۆنی دروستکراو، تووشی پەڵەی پێستمان دەکات، کۆکە، گێژبوون.

Mineral Oil:
ئەم جۆرە ڕۆنە نابێت لە کرێمی دەم و چاودا ھەبێت چوونکە ئەو کونانەی کە لەسەر پێست ھەن دایان دەپۆشێت و نایەڵێت ئاڵوگۆڕکێی ھەوا ڕووبدات.
بەڵام ئاساییە ئەگەر ھەبێت لەو کرێمانەی کە بۆ لەش دەبێت


(Sodium Lauryl Sulfate (SLS) Sodium Laureth Sulfate (SLES
پاکەرەوەیەکە کە زۆرکات لە پاکەرەوەی ئەو شامپۆیانەدا ھەیە بۆ سەیارە شتن بەکردێت یان یان زەوەی پاکردنەوە

Triclosan
"دژە بەکتریایەکی" دروستکراوە ھەم بۆ ژینگە و ھەم بۆ تەندروستی مرۆڤەکان زیانبەخشە

ئەمانەی لایخواریشەوە چەند ماددەیەکی ترن کە نــــــــابێت ھەبێت لە کرێمی دەم و چاو دا

Aluminum
Pthalates
DEET
Dioxins
Formaldehyde
PABA
(Para-Aminobenzoic Acid (PABA
Parabens
Phenoxyethanol
Toluene
Camphor

ئا/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ gbp.se hudkr

 

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئەو ماددە زیانبەخشانەی هەیە لەناو کرێمی دەم و چاو دا ئەو ماددە زیانبەخشانەی هەیە لەناو کرێمی دەم و چاو دا بواسطة User Home4T on أغسطس 25, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف